وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رایگەیاند، لیوا ئەحمەد عەبدوڵا زەبون بەڕێوەبەرەی كاروباری كارگێڕیی و دارایی لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ كارووباری ئاسایشی فیدڕاڵی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، رایگەیاند: لیوا ئەحمەد عەبدوڵا زەبون بەڕێوەبەری كاروباری كارگێڕی و دارایی لە ئاژانسی وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری ئاسایشی فیدڕاڵی دوای تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی پرسەو سەرخۆشی وەزارەتی ناوخۆی ئاراستەی كەسوكار و هاوڕێیانی كۆچكردوو كردووە.
تا ئێٍستا لە عێراق زیاتر لە 121 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بووە و لە ریزبەندی وڵاتانی جیهاندا پلەی 21هەمینی گرتووە لە زۆری ژمارەی تووشبووندا.