قەرەیلان: شەڕی ئەم جارە بۆ هەردوو لایەن ئەنجامەكانی گرنگ دەبن

  2020-08-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند، توركیا لە ئۆپراسیۆنەكانی حەفتانین سیخوڕ و بە كرێگیراوەكانی بەكار دەهێنێت و دەشڵێت لەم شەڕەدا بۆ هەردوو لایەن ئەنجامەكان گرنگ دەبن.

موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، رایگەیاند: ئەمڕۆ شەڕ لەسەر بنەمای هەواڵگری بەڕێوە دەچێت، ستراتیژی و تاكتیك بە پێی ئەوە دیاری دەكرێت. بە بێ هەواڵگری، تەكنیك بە تەنها ناتوانێت سەربەخۆ ئەنجامێك بەدەست بهێنێت. تەكنیك لەسەر بنەمای رێنیشاندەری تەكنیكەكە، ئەنجام بەدەست دێنێت. لەم رووەوە ئەوەی ئەساسیە، هەواڵگریە نەك تەكنیك.

 لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات وتیشی: ئێمە لەو بڕوایەداین كە زیرەكی مرۆڤ لەو ئاستەدایە كە دەتوانێت ئەو تەكنەلۆژیایە لەناو بەرێت. لەسەر ئەم بنەمایە لەسەر زیرەكی خولقێنەربوونی مرۆڤ و هەڵوێستی بەهێز- بریاردەری و بە ئیرادەیەكی ملیتانانە و شەڕڤانی شۆڕشگێری تەواو پرۆفیشناڵ دەبێت. 

قەرەیلان لە بەردەوامی قسەكانیدا باسی لە گەریلای پرۆفیشناڵ كرد روونیكردەوە گەریلای پرۆفیشنال خاوەنی سێ پایەی سەرەكیە؛ بە باوەر، بڕیاردەر، یادەوەر و بە پێی پارت دەبێت خاوەنی ژیان و هەڵوێستێكی ملیتانی بێت.

ئەو لە باسی خۆ ئامادەكردنیان بۆ شەڕی نوێی گەریلایەتیان وتیشی: گەریلای مۆدێرن لەسەر تەكنیكی شەڕ بووە بە پسپۆر و خاوەنی پرەنسپە و دەتوانێت بە شێویەكی پسپۆرانە تەكنیك بخاتە ژێر خزمەتی تاكتیكەوە، رێگە نادات كۆنترۆڵ بكرێت، بەڵكو دوژمن دەخاتە ژێر كۆنترۆلی خۆیەوە. 

ئەوەشی وت: لەبەر ئەوەی ئێمە لە باکور شەڕ دەکەین، لە حەفتانین، خواکورک و زاپ شەڕ روودەدەن. ئێمە بەڵێنمان دا کە هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بپارێزین و دەیشیپارێزین. بە بەرچاومانەوە دێت و  داگیری دەکات، رێگا دروست دەکات و دەیەوێت خۆی بۆ هەمیشە جێگیر بکات. ئێمە لە دژی ئەوە شەڕ دەکەین، ئێمە دەستکەوتەکانی گەلی باشووری کوردستان، گەلی باشووری کوردستان، خاکی عێراق دەپارێزین.

ئاماژەی بەوەشکرد "با سوپای تورکی داگیرکەر لە خاکی عێراق، لە خاکی باشوری کوردستان بکشێتەوە و با شەڕ نەکات، ئێمە ئامادەین کە لەسەر سنوور هیچ چالاکییەک نەکەین. بەڵام دەبێت ئەویش هێرش نەکات. ئەوەی لەلایەن ئێمەوە دەکرێت بەرخودانی نەتەوەییە لە دژی داگیرکەریی".

لەبارەی هێرشی تورکیا بۆسەر پاسەوانی سنور فەرماندەکەی پەکەکە دەڵێت: سوپای عێراق داوای لە هەڤاڵانمان کرد، کە بۆ ماوەیەک لەگەڵیاندا بن، کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون هێرشیان کرایە سەر. ئەو هێرشە لە ناوچەی ئێمەدا نەبوو، لەو شوێنەدا بوو کە ئەوان داوایان لە هەڤاڵانی ئێمە کردبوو بڕۆن بۆ ئەوێ. ئەو ھێرشە راستەوخۆ لە دژی سوپای عێراق ئەنجامدرا. ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کرانە ئامانجی ئەو هێرشە ئۆتۆمبێلی فەرمیی سوپای عێراق بوون و ئاڵای ئەوانی لەسەر بوو. سەرباری ئەوانەش هێرشیان کردە سەری. ئەوەش نیشانی دەدات، کە هێرشەکە بە ئەنقەست لە دژی سوپای عێراق ئەنجامدراوە. هەڤاڵانی ئێمەش لەوێ بوون و بەو شێوەیە شەهید بوون.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتیشی " لەم شەڕەدا بۆ هەردوو لایەن ئەنجامەكان گرنگ دەبن، بێگومان بۆ پێگەی گەلەكەمان و بە گشتی بۆ تەڤگەری شۆڕشگێری ئەنجامی زۆر گرنگ و ستراتیژی بەدەست دەهێنرێن".

قەرەیلان  راشیگەیاند "دوژمن هەموو جۆرە رێبازێكی دەرەوەی مرۆڤایەتی، بە هەڵخەڵەتاندن، هەڕەشە و ئەشكەنجە دەیەوێت ئیرادەی گەلەكەمان لەناوببات. لەم شەڕەدا لەدژی گەریلا هەرچەندە جاش نەبن بەڵام هەندێك كەسیان لەناو جاشەكاندا كردووەتە كۆنترا و سیخوور. ئەمرۆ لە ئۆپراسیۆنەكاندا ئەوان بەكاردەهێنن. ئێستا لە حەفتانین دەیانەوێت كە بەو چەتانە بەردەوامی بە شەڕ بدەن".

ئەو سەركردەیەی پەكەكە راشیگەیاند "ئەم شەڕە بە تەنها بە كوردەوە وابەستە نییە. پەیوەندی بە گەلانی توركیا و هەرێمەكەشەوە هەیە. پێویستە هەموو گەلان پشتگیری لە یەكتری بكەن. هاوكاری یەكتری بكەن و یەكێتی شۆڕشگێری دروست بكەن".


ڕیکلام