ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە دابەشکردنی موچە دەدات

  2020-08-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تاوتوێی دۆخی دارایی و دابەشکردنی موچە بکات.

د.جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند لە کۆبونەوەکەدا  باردودۆخی دارایی و دۆخی مووچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ و بڕیاردانی پێویست  ده‌خرێته‌ڕوو.


ئاشکرایکردوە کۆبونەوەکە کاتژمێر 10 و 30 خولەک لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بە بەشداری سەرۆک و جێگر و وەزیرەکان بەڕێوەدەچێت.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی 15 ی ئاب حکومەتی هەرێم و عێراق رێککەوتنێکیان لەسەر پرسی خاڵە سنورییەکان و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە ئەنجامداو بەپێی رێککەوتنەکە عێراق بۆ مانگەکانی ئاب و ئەیلول و تشرینی یەکەم بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.

لەبەرامبەردا هەرێم سەدا 50 داهاتی خاڵە سنورییەکان ڕادەستی بەغدا دەکات و ئەندامانی چاودێری دارایی عێراقیش لە خاڵە سنورییەکان جێگیردەکرێن.



ڕیکلام