حکومەت بڕیاریدا بە لێبڕینی سەدا 21 موچە دابەش بکات

  2020-08-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆتاییهات و بڕیاردرا بە هەمان میکانیزمی مانگی پێشوو موچە دابەشبکرێت.

میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە حکومەتی هەرێم بەهۆی ئەوەی کورتهێنانی هەیە بە هەمان لیبڕینی سەدا 21 ی مانگی پێشوو موچەی فەرمانبەران دابەش دەکات.

هەفتەی ڕابردووش ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر ئەوەی بە لێبڕین موچە دابەشبکرێت بەڵام ژمارەیەک وەزیر دەنگیان پێ نەدا.

ئەوە لەکاتێکدایە لەکاتی دابەشکردنی موچەی مانگی پێشوو حکومەت بڕیاریدا بە لێبڕینی سەدا 21 دابەش بکات و ڕاشیگەیاند ئەم بڕیارە تەنها بۆ ئەو مانگەیە.

ئەم موچەیە کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە لێبڕینەوە دابەشبکرێت موچەی مانگی ئازاری ڕابردووە.



ڕیکلام