وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی سبەینێی راگەیاند

  2020-08-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت و سبەی سێشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.

وەزارەتەكە رایگەیاند سبەینێ سێ شەممە موچەی ماندی ئاداری 2020ی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت و فەرمانبەران بە هەمان ڕێژەی موچەی مانگی شوباتیان لێدەبڕدرێت. 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ماوەی زیاتر لە 50 رۆژە وەزارەتی دارایی موچەی فەرمانبەرانی دابەش نەكردووە، دوو رۆژ پێش ئێستا حكومەتی عێراقی بڕیاریدا بڕی 320 ملیار دینار وەك هاوكاری رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.


ڕیکلام