نرخی نەوت لە سەرو 45 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت

  2020-08-18  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهای نەوتی ئەمریكی و برێنت بە نزیكەیی جێگیرە بەراورد بە دوێنێ دووشەممە و تەنها چەند سەنتێك بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە.


بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 45  دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 42 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. 

ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ دووشەممە بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 45 دۆلار و 11 سەنت و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بە 42 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.  

بەوەش بازاڕی نەوت لەمڕۆدا تا ئێستا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، كە جیاوازی نرخەكانی ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ تەنها چەند سەنتێك دابەزینە بۆ هەر بەرمیل نەوتێك لە هەردوو جۆری ئەمریكی و برێنت. 

بەشێوەیەكی شێنەیی نرخی نەوت لە ماوەی سێ مانگی رابردوو بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، هۆكارەكەشی بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان دەگەڕێتەوە لە جیهان دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا، بەشێكیدیكەشی بۆ رێكەوتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس كە ئاستی هەناردەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی سنورداركرد. 


ڕیکلام