دوای لێبڕینی بەشێك لە موچەی فەرمانبەران لە گەرمیان گردبوونەوە رێكخرا

  2020-08-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی بۆ دووەم مانگ لەسەریەك حكومەتی هەرێم بڕیاریدا موچە بە لێبڕینی 21%ی فەرمانبەران دابەشبكات، بەشێك لە فەرمانبەران و مامۆستایان گەرمیان گردبوونەوە.

بەشداربووانی گردبوونەوەكە راشیانگەیاند رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبن لە ناڕەزایی دەربڕین، ئاماژەیان بەوەكرد چیتر خەڵك پێویستە داوای موچە نەكات و داوای رۆشتن و گۆڕانكاری دەسەڵاتدارانی هەرێم بكات. 

ئەوان ئاماژەیان بەوەكرد هیوایان بە چاكسازی نەماوە و حكومەت مەبەستی نیە چاكسازی بكات، ئەوەشیان راگەیاند هیچ لایەنێكی سیاسی خاوەنی ئەو ناڕەزایی دەربڕینانە نیە كە ئەنجامیانداوە و قبوڵیان نیە هیچ كەسێك دەستێوەردان بكات لە خۆپیاشاندانەكان. 

  


ڕیکلام