وتەبێژی گۆڕان: لە بەردەوامی لێبڕینی موچە نیگەرانین

  2020-08-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند نیگەرانن لە بەردەوامی لێبڕینی موچە و وەزیرەکانی ئەوان دەنگیان بەوە نەداوە.

عەدنان عوسمان وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە تویتەر ڕایگەیاندوە، بەڵێندرا کە لێبڕینی موچە کاتییە بۆیە لە کۆبونەوەی هەفتەی ڕابردووی حکومەت وەزیرەکانی ئێمە دەنگیان پێ نەداوە.

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاشیگەیاندوە، جدی نەبوون لە هەنگاوەکانی چاکسازی بەتایبەت لە بوارەکانی نەوت و خاڵە سنورییەکان و موچەخۆری وەهمی و رێککەوتن لەگەڵ بەغدا هۆکاری سەرەکی کورتهێنانن.

عەدنان عوسمان ئاشکرایکردوە ئەگەر لایەنەکانی بەشدار لەم کابینەی حکومەت بە ئیرادەیەکی هاوبەش و خێرا کاربۆ کۆتایهێنان بەو دۆخە داراییە بەهێزکردنی داهاتی ناوخۆ کە سەرجەمی بچێتە خەزێنەی حکومەتەوە ئەوا ئەم نەهامەتیە درێژە دەکێشێت و چاکسازی ناکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا موچەی مانگی سێی فەرمانبەران بە هەمان شێوەی مانگی ڕابردوو بە لێبڕینی سەدا 21 دابەش بکات ئەوەش کاردانەوەی زۆری هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی لێکەوتەوە.


ڕیکلام