وەزارەتی دارایی لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاگەیاند

  2020-08-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی ڕاگەیاند و بەپێی لیستەکە هەتا رۆژی دووشەممەی داهاتوو موچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

بەپێی لیستەکە سبەینێ دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەی حەفتا و هەشتا و وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەیی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.

هەروەها رۆژی پێنج شەممە وەزارەتی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

رۆژی هەینی  موچەی وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان و وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری و سامانە سروشتیەکان و ئەوقاف و پلاندانان و پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوە و گەیاندن و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەکانی مافی مرۆڤ و هەڵبژاردن و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دەستپاکی و دەزگای مین و وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

هاوکات رۆژی شەمەش موچەی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و رۆشنبیری و ئاوەدانکردنەوە و سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەکرێت.

رۆژی یەکشەممەی داهاتووش موچەی خانەنشینی پێشمەرگە و رۆژی دووشەممەش موچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.



ڕیکلام