ژمارەیەك كۆچبەر خۆیان بە دەستگیركردندا

  2020-08-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە شارۆچكەی تەككەكوی سەربە پارێزگای سامسون لە توركیا، 165 كۆچبەری نایاسایی لە پشتی بارهەڵگرێك دەستگیركران ئەوەش دوای ئەوەهات كە گەرما و نەمانی ئۆكسجین دۆخی خراپكردن.

پۆلیسی توركیا رایگەیاند ئەو كۆچبەرانە كە ژمارەیان 165 كەس بووە و خەڵكی جیاوازی وڵاتانی ناوچەكەن، هەستاون بە كونكردن و دڕینی بارهەڵگرەكە بەهۆی ئەوەی گەرما و نەمانی ئۆكسجین دۆخیانی خراپكردووە. 

پۆلیس ئەوەشی ئاشكرا كردووە دوای ئەوەی پۆلیس بارهەڵگرەكەی راگرتووە شۆفێرەكەی دەستگیركردووە، دوای راگرتنی ئەو كۆچبەرانە لە یاریگای ئەتاتورك لە شارەكە راگیران و رێكاری تەندروستیان بەرامبەر جێبەجێكراوە.