قوباد تاڵەبانی: هەموو پێداویستییەکانی پرۆژەی سلێمانی نوێ دابین دەکەین

  2020-08-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەشێوەی ئۆنلاین لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی ماستە‌رپلان و جێبە‌جێكاری پڕۆژەی سلێمانی نوێ‌ كۆبووە‌وە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەکە، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندوە هەموو ئاسانكارییەكی یاسایی و دارایی و كارگێڕی دەكەن بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی سلێمانی نوێ.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند پرۆژەی سلێمانی نوێ کە پرۆژەی سلێمانی بیست بیست ناسراوە، ژمارەیەکی زۆر هەلی کار دەرەخسێنێت.

قوباد تاڵەبانی ئاشکراشیکرد هەموو خاوەنی ئەو زەویانەی دەکەونە سنوری پرۆژەکەوە قەرەبوو دەکرێنەوە و داواشیکرد دەزگاکانی حکومەت هاوكار و هەماهەنگ بن لەگەڵ شارەوانی سلێمانی و لایەنی جێبەجێكاری پرۆژەكە بۆئەوەی قۆناغەكانی داهاتوو ئاسانتر و خێراتر جێبەجێ بكرێن.

وتیشی ئەو پرۆژەیە ستراتیژییە و لە چوارچیوەی پلانی حكومەتی هەرێمدایە بۆ بەهێزكردنی كەرتی تایبەت و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێم و جموجوڵی بازرگانی و پیشەسازیش زیاتر دەكات و جگە‌ لە‌وە‌ش ژمارە‌یە‌كی زۆر هەلی كار دەڕەخسێنێت .


پڕۆژەی سلێمانی بیست بیست چەند شارێكی نیشتەجێبوون و چەند كارگەیەك و ناوچەی پیشەسازی و گەنجینەكان و عە‌لوە‌ی سلێمانی و چە‌ند خوێندنگە ‌و نە‌خۆشخانە‌یە‌كیش لەخۆ دەگرێت و لەسەر ڕووبەری ٢٢ هەزار دۆنم زەوی دروست دەكرێت ، بەمەبەستی ڕێكخستنەوەی ماستەرپلانی شاری سلێمانی و رەخساندنی ژمارەیەكی زۆر هەلی كار و بەهێزكردنی بواری بازرگانی و لۆجستی كە بە هاوبەشی لەنێوان حكومەت و كەرتی تایبەت جێبەجێ دەكرێت .


ڕیکلام