کەرکوک.. لەڕوداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

  2020-08-27  | 
کەرکوک
لەڕوداوێکی هاتووچۆدا لە کەرکوک کەسێک گیانی لەدەستدا
فۆتۆ: هاتووچۆی کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
لەڕوداوێکی هاتووچۆدا لە شاری کەرکوک، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندابوو.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمیك بەر لەئێستا، لەگەڕەکی شۆراوی شاری کەرکوك ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ماتۆڕسکیل ڕوویداوە و لەئەنجامدا یەکێک لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەشیان برینداربووە.

لەوبارەیەشەوە ئوسامە عەلی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک بەتۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، بەهۆی خڕاپی ڕێگاوبان روداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ماتۆڕسکیلدا لەگەڕەکی شۆراوی شاری کەرکوك رویداوە.

روونیشیکردەوە، شۆفێری ئەو دوو ماتوڕسکیلە کۆنتڕۆڵیان لەدەستداوە و سەرەتا هەردووکیان بەسەختی برینداربوون، بەڵام پاش گەیاندنیان بەنەخۆشخانە، یەکێک لەو شۆفێرانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک راشیگەیاند، باری تەندروستی بریندارەکەی دیکەش ناجێگیرە.

 گەڕەکی شۆراو دەکەوێتە باکوری کەرکوک لەسەر ڕێگای گشتی کەرکوک - هەولێر وگەڕەکێکی کوردنشینە و لەپاش پڕۆسەی ئازادی عێراقەوە دروستبووە.



ڕیکلام