موراد قەرەیلان: سیاسەتی پارتی شتی زۆر مەترسیدار بەدوای خۆیدا دەهێنێت

  2020-08-31  | 
موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی بەرێوەبەری پەكەكە
فۆتۆ: ئەرشیف
 تۆڕی هەواڵی ژیان
موراد قەرەیلان رایگەیاند، ئەو سیاسەتە هەڵەیەی پارتی شتی زۆر مەترسیدار بە دوای خۆیدا دەهێنێت و دەشڵێت ئەو سیاسەتە وەك سیاسەتی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆیە.


موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی بەرێوەبەری پەكەكە، لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی وڵاتی سەر بە حزبەكەی  رایگەیاند: ئەو سیاسەتە هەڵەیەی پارتی شتی زۆر مەترسیدار بە دوای خۆیدا دەهێنێت. ئەو سیاسەتە وەك سیاسەتی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆیە.

ئەو راشیگەیاند، پارتی زەمینە و بوار بۆ شەڕی ناوخۆ دەرەخسێنێت. ئەوەشی بە زۆر مەترسیدار لەقەڵەمدا،  دەشڵێت "ئەگەر كوردێك كوردێك بكوژێت ئەوە زۆر هەڵەیە و شتیكی زۆر خراپە، بەڵام ئەگەر كوردێك سیخوڕی بۆ دوژمنی كوردێكی تر بكات و بە دەستی ئەو بكوژرێت، ئەوە زۆر خراپترە و ئەوە رێبازێكی مەردانە نییە".

ئەو لە بارەی هێرشەكانی توركیا ئاماژەی بەوە كرد "هەموو كات ناتۆ لە پشت دەوڵەتی تورك بووە و ئێستاش لە پشتێتی" دەشڵێت: ئەڵمانیا و كەنەداش لەو كۆمەڵكوژییانە بەرپرسیارن. یانی ئەو دەوڵەتانە بەرپرسیارن لەو كۆمەڵكوژییانە، كە دەوڵەتی تورك لە رێگەی ئەو چەكانەوە لە كوردستان ئەنجامی دەدات. 


ڕیکلام