وەفدی یەکێتی و پارتی بەشداری کۆبونەوەی ماکرۆن و لایەنە سیاسییەکان دەکەن

  2020-09-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لە بەغدایە و بەشداری کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسادا دەکات.

وەفدەکەی یەکێتی بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبونەوە و تاوتوێ پەیوەندییەکانی هەردوولا و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد.

هاوکات کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری جێگرانی سەرۆک گەیشتە بەغد و بڕیارە بەشداری کۆبونەوەی ئیمانیۆل ماکرۆن بکات.

بەیانی ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری فەرەنسا دوای گەشتەکەی بۆ لوبنان گەیشتە بەغدا و بڕیارە زنجیرەیەک دیداری سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجامبدات.




ڕیکلام