توركیا بەفەرمی ئۆپراسیۆنی زەمینی لە هەرێمی كوردستان كۆتایی پێهێنا

  2020-09-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی بەرگریی توركیا كۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی زەمینی لە سنوری هەریچمی كوردستان راگەیاند و ئاماژە بەوە دەكات هێرشەكانیان لە سنوری حەفتانین بە سەركەوتووی كۆتایی هاتووە.

وەزارەتی بەرگریی توركیا لە راگەیەندراوێكدا كە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە رایگەیاندووە هێرشەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان "بە سەركەوتوویی كۆتاییهات. هێزەكانی كۆماندۆمان چوونە نێو هەموو پەناگە، حەشارگە و ئەشكەوتەكانی ناوچەكە". 

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە توانیویانە لە سنوری حەفتانین "بنەوانی تیرۆر" تەخت بكەن، هەربۆیە كۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنەكانی راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا پەكەكە رەتیدەكاتەوە كە هێرشەكەی توركی الە سنوری حەفتانین سەركەوتوو بوو بێت. 

توركیا لە رۆژی 15ی تەمموز ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی بەناوی ئۆپراسیۆنی (چنگی هەڵۆ) دژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەست پێكرد و رۆژی دواتریش ئۆپراسیۆنێكی زەمینی بەناوی چنگی پڵنگ دەستپێكرد، بەڵام بەهۆی رووبەڕبوونەوەی سەخت لە ناوچەكە ئۆپراسیۆنە زەمینیەكەی وەك پێویست ئامانجی نەپێكا. 


ڕیکلام