دوای چەند كاتژمێرێك لە ئازادكردنی ئومێد بەرۆشكی دەستگیركرایەوە

  2020-09-14  | 
دۆسیە:  دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ ئومێد بەرۆشكی لە دهۆك ئازادكرا، شەوی رابردوو جارێكی دیكە دەستگیركرایەوە.

ئەیهان سەعید، رێكخەری سەنتەری میترۆ لە دهۆك رایگەیاند، شەوی رابردوو كاتژمێر 11.30 خولەكی شەو جارێكی دیكە ئومێد بەرۆشكی چالاكوانی دهۆك دەستگیر كرایەوە. 

دوای ئازادكردنی ئەو چالاكوانە ئێوارەی دوێنێ بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، دوای دەستگیركردنم پێیان راگەیاندم كە ئەوان لەسەر خراپبەكار هێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی دەستگیركراوە گوایە ئەو ناوزڕاندنی بە پۆلیس كردووە. 

ئەوەشی راگەیاندبوو، دوو كەیسی دیكە ی پێشووتر لەسەر خۆپیشاندانەكانی پێشتری شارەكە لەسەر ئەو هەیە و یەكلایی نەكراوەتەوە، ئەمڕۆ دوای ئەوەی دەوام تەواو بوو بوو پێیانراگەیاندووە كە ئازادبووە، لە بنكەی پۆلیس پێیانراگەیاندووە كە بە كەفالەتی سێ ملیۆن دینار ئازادكراوە. 


ڕیکلام