وەزیری دارایی عێراق: تا هەفتەی داهاتوو موچە دابەشدەكرێت

  2020-10-04  | 
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، موچەی خانەنشینان بە بێ كێشە دابەشكراوە و لە چەند رۆژ و هەفتەی داهاتووش موچەی فەرمانبەران دابەشدەكرێت.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، موچەی ئەم مانگەی خانەنشینكراوان بەبێ هیچ كێشەیەك دابەشكراوە و لە چەند رۆژ و هەفتەی داهاتوو دەست بە پێدانی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانیش دەكرێ.

ئەو باسی لە گرنگی وەرگرتنی قەرز كرد و بە پڕۆژەیەكی گرنگی دەزانێت بۆ دابینكردنی پێداویستیە داراییەكانی دەوڵەت و كورتهێنانی بودجەش چارەسەردەكات. 

عێراق لە ماوەی رابردوودا 15 تریلیۆن دیناری لە ناوخۆی وڵاتدا قەرز كردووە و سەرجەمی خەرجكردووە و لە ئێستادا چاوەڕوانی رەزامەندی پەرلەمان دەكات بۆ ئەوەی قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی زیاتر بكات.   


ڕیکلام