لەپەرلەمان بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە گرژی دروست بوو

  2020-10-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا بەهۆی ئەوەی رێگەنەدراوە پەرلەمانتاران بوتڵی ئاو لەگەڵ خۆیان بەرنە ژوورەوە گرژی لە نێو پەرلەمانتاران و جێگری سەرۆكی پەرلەمان دروست دەبێت و قوباد تاڵەبانی هەوڵی هێوركردنەوە دەدات.

دانیشتنەكەی بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی تا ئێستاش بەردەوامە و لە كاتی دانیشتنەكەدا دەنگە دەنگ لەناو هۆڵی پەرلەمان دروست بوو، هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان چەند جارێك داوای لە ڕزگار حەمە پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان كرد كە لە شوێنی خۆیەوە قسە نەكات و ناڕەزایی دەرنەبڕێت.   

ئەو پەرلەمانتارە بەهۆی نەبوونی ئاو چۆتە دەرەوە و دەبەیەك ئاوی لەگەڵ خۆی هێناوەتەوە بۆ هۆڵی پەرلەمان، لەسەر ئەوە بۆ ماوەیەك گرژیی و دەنگە دەنگ دروستبوو لەو كاتەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت چەند جارێك وتی وازی لێبێنن برسیەتی. 

لەكۆتایی قسەكانیشیدا جێگری سەرۆكی حكومەت وتی: داوا لە وەزیری دارایی بكەن نەسریەی پەرلەمان زیاد بكات بۆ  ئەوەی چا و قاوە و پێداویستیەكانتان بۆ دابین بكرێت. 

هەر لەو كاتەدا رێواز فایەق قسەكانی بە جێگری سەرۆكی حكومەت بڕی و رەتیكردەوە نەبوونی ئاو پەیوەندی بە نەبونی بودجەوە هەبیچت و وتی ئەو پەیوەندی بە نەبونی نەسریە و ئەو شتانەوە نیە. 
ئەوەش دوای ئەوە دێت لەگەڵ چونی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ رێگا نەدراوە پەرلەمانتاران دەبەی ئاوی خواردنەوە لەگەڵ خۆیاندە ببەنە هۆڵی پەرلەمانەوە ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی تیمی حكومە تلە هێرش و توڕەبوونی پەرلەمانتاران. 


ڕیکلام