وەارەتی دارایی ڕایگەیاند بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان زیاتر لە 20 کۆمپانیا دەدەنە داداگا.
وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند لە هەنگاوێکی دیکە چاکسازی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی بەهۆی نەدانی باجەوە داوەتە دادگایەکی تایبەت.
ئاشکراشیکردوە بۆ لەمەودوا هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە .
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی بە بڕیارێک لێخۆشبوونی باجی سەرجەم کۆمپانیاکانی هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند دەبێت ئیتر باج بدەنە حکومەت.