ئەفسەرێكی ئێران لە شەڕی هێزە كوردیەكاندا كوژرا

  2020-11-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە شەڕێكی نێوان سوپای پاسدارانی ئێران و هێزێكی كوردی دژبەری ئەو وڵاتە ئەفسەرێكی ئێرانی كوژرا.

میدیای فەرمی حكومەتی ئێرانی ناسنامەی ئەفسەرێكی هێزی سنورەوانی وڵاتەكەی لە مەریوان بڵاوكردەوە كە لە شەڕێكدا لەگەڵ هێزەكانی دژبەری ئەو وڵاتە كوژراوە. 

شەڕەكە شەوی رابردوو لە سنوری مەریوان روویداوە تیایدا ستوان سێهەم محەمەد ڕەسوول حاتمی, پلەداری هێزی سنوورپارێزیی مەریوان كوژراوە و ناسنامەی ئەو هێزە كوردیەی لەگەڵیاندا كەوتونەتە شەڕەوە ئاشكرا نەكراوە. 


ڕیکلام