کەشی تابلۆکانی سارد و بێدەنگ و شێواون
ئەندریا کۆوچ :
*لە ساڵی ١٩٨٦ لە ئەمرکا لەدایکبووە .
*تابلۆکانی لە شێوە گشتییەکەیاندا واقیعی دەردەکەون، بەڵام لە قوڵاییاندا پڕن لە هێما .
*هێما لە کارەکانیدا ڕەهەندێکی سامناک دروست دەکەن و بینەر دەخەنە بیرکردنەوەی قوڵ .
*کەشی کارەکانی نزیکییەک هەیە لە نێوانیاندا و بە گشتی سارد و بێدەنگ و شێواو دەردەکەون .
*لە زۆرینەی تابلۆکانیدا کاراکتەری ژنێک دەودەکەوێت کە لە کەشی جیاجیادا سەرقاڵی کارێکە و هاوکات خەیاڵی بێپەروا ڕۆیشتووە .
*باڵندەی هەمەجۆر و ئاژەڵی جیاجیا و هەندێکجاریش پیاو دەبنە بەشێکی بەهێزی لایەنی هێمائامێزی کارەکانی .
*دەموچاوی ژنەکان بە ڕادەیەک لە یەکتر دەچن وەک بڵێیت هەموویان هەمان ژن بن .
*غەمباری و ڕامان و چەشنێک تەماشاکردن لە تایبەتمەندییە دیارەکانی ئەو ژنانەن کە وێنەیان دەکێشێت .
*ڕەنگەکان بە تەکنیکێکی یەکانگیر لەگەڵ کەشی گشتی کارەکانیدا بەکاردەهێنێت .
*لە گواستنەوەی ورد و کاریگەری دیمەنە واقعییەکاندا توانایەکی بەرزی هەیە.