جێنیفەر گیناری؛ بە شێوازێکی کلاسیک گوزارشت لەم سەردەمە دەکات

  2021-03-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێنیفەر گیناری:

*هونەرمەندێکی نیگارکێشی پەیڕەوکەرانی شێوازی کلاسیکە .

*لە شاری نیۆرکی وڵاتی ئەمرکا لەدایکبووە .

*لە شاری فلۆڕەنسای ئیتاڵیا ئەکادیمیای هونەری خوێندووە .

*مامۆستایە لە (Salmagundi Club).

*یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کە بەشێوەی ئۆنڵاین لە میانی ماڵپەڕەکەیەوە گفتوگۆی تایبەت ئەنجام دەدات .

*لە چەندین گەلەری بەناوبانگی وڵاتەکەییدا پێشانگای کردۆتەوە .

*کارەکانی لەگەڵ ئەوەی لە شێوازدا کلاسیکن بەڵام بابەتی جۆراوجۆر لە خۆیان دەگرن .

*زۆرجار لە تابلۆکانیدا فیگۆری مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندە لە دۆخی جیاوازدا دەبینرێن.



ڕیکلام