مووچەی شەبەح

سەرکۆ گەڵاڵی

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
  21/09/2020  |    5239 جار خوێندراوەتەوە
موچەی ئایندە موچەی بەلێبرینەوە، بەڵام دەرناکەوێت کە لە ٪٢١ لێبڕدراوە
ئەمیش یەکێکی ترە لە اجتهادو داهێنانە نایاساییەکانی حکومەت
بە پێ بەدواداچونەکانی من ،حکومەت و وەزارتی دارایی میکانیزمێکی نوێیان پەیڕەو کردوە بۆ دابەشکردنی مووچە بەجۆریک نا یاسایی لە ناو نایاسایی ڕوودەددات،بە شێوازێکی ژمێریاری ئەو لە سەدا ٢١ دەبڕن کە بە هیچ شێوەیەک مووچەی لە سەدا ١٠٠ نامێنیت بەڵکو دەبێیت بە لە سەدا ٧٩.
میکانیزمەکە بەم شێوەیە دەبێت
بڕینی ٪٢١ لە مووچەی بنەڕەتی
بڕینی ٪٢١ لە دەرماڵەی بڕوانامە
بڕینی ٪٢١ لە زەوجی و منداڵ
بڕینی ٪٢١ لە جوگرافیا
بڕینی ٪٢١ لە ترسناکی
بڕینی ٪٢١ لە خانەنشینی
بڕینی ٪٢١ لە باج
بڕینی ٪٢١ ئەگەر هەر ماددە و فەصڵیکی تر هەبێت..
بۆ دەڵیین نایاسایی لە ناو نایاسایی دەکرێت، چونکە مووچەی بنەڕەتی بە یاسا ڕێکخراوە هەر دەبێت بە یاسا ببڕدرێت نەک بە ڕێنمایی لە وەزارەتی دارایی.
میکانیزمەکە بەم شێوەیە جێبەجێدەکرێت..
« ٪٢١ بڕی چەک ٪ بڕی شایستە ٪٢١ = (پۆینت دەردەچێیت تا ژمارە ٥)
« ئەو پۆینتەی کە دەرچووە *(هەریەک لە مووچەی بنەڕەتی و زەوجی و منداڵ و بڕوانامە و ترسناکی و جوگرافی و باج و خانەنشینی .ئەگەر فصل و ماددەی تر هەبوو)
« کۆی مووچە و دەرماڵە دەردەچێت — کۆی لێبڕینەکە = بڕی چەک
ئەگەر جیاواز دەرچوو ئەو کاتە جیاوازەکە ٪ (هەریەک لە بنەڕەتی و بروانامە و هتد..دەکەین )
لێردا بڕی شایستە دەردەچێت ...
ئەم کردارە لە کۆی گشتی دەکرێت ،دەستکاری لیستی مووچە ناکرێت ،لە کۆتایدا ٪٢١ نامێنیت و مووچەدەبێت بە ٪٧٩.
ئەم کردارەش نازاندرێت بۆ ئەوەی هیچ لە ئەستۆ گرتنێک بۆ حکومەت نەمینێت بەرامبەر بە مووچە خۆران یاخود لە ترسی چاودێری دارای بەغداده..
بۆیە پێوستە حکومەت و وەزارتی دارایی ڕوونکردنەوە بدەن بە پەرلەمان و موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
زیاتر