ئایا پەرلەمانی عێراق دەتوانێ بریار لەسەر گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات؟

لەتیف شێخ مستەفا

یاساناس و سیاسەتمەدار
  21/11/2020  |    1079 جار خوێندراوەتەوە

سەرەتا دەستخۆشی لەھەر ھەوڵێک دەکەێن  بۆ دابین کردنی مووچەی مووچە خۆران و ئەوانەی متابعی ئەم پەیجەن ئاگادارن بەندە لەم پەیجەوە بانگەوازێ ئیمزاکردنی فۆرمەکەم بۆ بڵاوکردنەوە.

بەڵام بۆ بەرچاوڕوونی و بۆئەوەی مووچە خۆران دڵخۆش نەکرێن و دوایش نەکرێت و توشی نائومێدی زیاتر ببنەوە، وەک چەند جارێک توشی ئەو نائومێدیە کراون ، بەپێویستی دەزانم کە ئەم روونکردنەوەیە بدەم.

سەرەتا دەبێ ئەوە بزانێن کە پەرلەمان دەسەڵاتی بڕیاردانی خەرجکردنی پارەی نیە و ناتوانێ ھیچ بڕە خەرجیەکی ئیزافی بەدەر لەوەی لەموازەنە بڕیاری لەسەر دراوە زیاد بکات یان حوکمەت ناچار بکات بەو خەرجیە.

ھەر جۆرە خەرجیەکی ئیزافی دەبێ پرۆژەکە لەڕێی حوکمەتەوە پێشکەش بکرێ یان بەرەزامەندی حوکمەت بێ ئەگەرنا پابەندی بۆ حوکمەت دروست ناکات.

پەرلەمانی عێراق بێ رەزامەندی حوکمەت ولەم بابەتەدا تەنھا یەک دەسەڵاتی ھەیە، ئەویش ئەوەیە بەدەرکردنی بڕیارێکی نامولزەم  بۆ  حکومەتی عێراق کە لەچوارچێوەی یاسای بودجە و ئیدارەی مالی چارەسەرێک بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە ، ھەر ئەوەندە و زیاتر نا .

بۆیە ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بیەوێ بەڕاستی مووچەی موچەخۆرانی ھەرێم راستەوخۆ لە عێراقەوە خەرج بکات دەبێ لە پێشەوە پرۆژەکەحەوالەی حوکمەت بکات یان رەزامەندی حوکمەتێ بۆ وەربگرێت ، بەڵام لەم حاڵەتەش  بابەتەکە دوبارە لە بازنەی بەتاڵی نێوان رێککەوتن و رێککنەکەوتنی حکومەتی عێراق و ھەرێمدا جارێکی تر دەخولێتەوە، چونکە کێشەکە ئەوەیە حوکمەتی عێراق نە دەتوانێت و نە دەسەڵاتی ھەیە بەبێ ئەوەی ھەرێم پابەندبێ بە تەسلیم کردنی نەوتەکەی و داھاتی خاڵە سنوریەکان، مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرج بکات.

چونکە لەحاڵەتێکی وادا وەک ئەوە وایە حوکمەتی عێراق دووجار بودجە بدات بە ھەرێم کە مومکین نیە ئەوە بکات، چونکە لە ئێستادا خۆی کێشەی گەورەی دارایی ھەیە و جادە و پەرلەمانتارانیش ئەوە قبول ناکەن.

تەنانەت ئەو پەرلەمانتارە غەیرە کوردانەش کە ئیمزایان کردووە، دڵنیام ھەرگیز بەو مەبەستە نەیانکردوە حوکمەتی عێراق بێ بەرامبەر مووچەی فەرمانبەران بنێرێ، بەڵکو مەبەستیانە بەدڵنیایەوە ھەرێم ناچار بکەن بەتەسیلیم کردنی داھاتەکەی لەبەرامبەر پێدانی مووچە، ھەرێمیش ئەوە ناکات، چونکە بابەتی نەوتی ھەرێم وەک دەرکەوت لەدەسەلاتی ھەرێم خۆیدا نەماوە، کەواتە دوبارە دەگەرێینەوە ھەمان بازنەی بەتاڵ.


زیاتر