لە عورفی دبلۆماسیدا هەموو دوو لایەنێك چ دەوڵەت بن یان دووكەس یان دوو ئۆرگانی دوو پارتی جیاواز تەنانەت لەناو خودی یەك ئۆرگانیشدا ئەگەر ڕێكەوتن بكرێت دەبێت لە بنچینەدا گرفت و كێمەكێشێك هەبێت و بۆ ئەوەی لەسەری ڕێك بكەون .
گرفت و كێشەكانی ئێستای نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ زۆر دیارو ئاشكران كە خۆیان لە :
1- ڕادەستكردنی داهاتی نەوتی .
2- رادەستكردنی داەاتی نانەوتی
3- ژمارەی فەرمانبەران
4- ژمارەی پێشمەرگە
5- ئیدارەدانی كێڵگە نەوتی
6- دەروازە سنوریەكان .
لەبەرانبەردا داخوازیەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان :
1. شایستەدارایەكان .
2. پشكی بوجەی حاكمە كە خۆی لە (پیتاكی خۆراك و بڕی دەرمانی پێویست و تەرخانكراو بۆ سوتەمەنی وێستگەكان دەبینێتەوە)
3. ڕێژەی دانیشتوان .
4. پشكی پەرەپێدانی پارێزگاكان ٤_شایستەی گەنمی جوتیاران.
سروشتی ڕێكەوتن وا دەخوازێت لەكۆتایدا هەردوو لا ئەو ڕێكەوتنە بۆ جەماوەری هەردولا ئاشكرا دەكەن بۆ ئەم مەبەستانە :
۱_ مافی هەرلایەك بەسەر ئەوی ترەوە چەندە و چییە .
۲_ لەكاتی جێبەجێنەكردنی بڕگەی ڕێكەوتنەكە كەمتەر خەم دەست نیشان بكرێت .
۳_ پلەبەندی ڕێكەوتنەكە چۆنە .
یاخود لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەری هاوبەشدا ڕێكەوتنەكە باس دەكەن كە وێنە ڤیدیۆیەكە دبێتە بەڵگەنامە بۆ گەڕانەوە بۆی لەكاتی دروست بوونی نیزاعدا .
ئەم ڕێكەوتنەی ئێستا كە شاندی هەرێم بەتاك لایەنە ڕایگەیاند بەندەكانی چیبوون .
ئەگەر دەڵێن ئەوەی لە پرۆژەیاسای بوجەدا هاتوە لەسەری ڕێكەوتوین بۆ دڵنیایتان ئەو دەقانە زۆربەی لە پرۆژەیاساكانی ساڵەكانی ۲٠۱٥ دا هاتوون هیچیشی لێ سەوز نەبوە.
ئەگەر ڕێكەوتوون:
ئایاژمارەی موچەخۆرانتان لە یاساكە جێگیر كرد ؟
ژمارەی پێشمەرگەتان جێگیر كرد ؟
ئیدارەدانی خاڵە گومرگیەكان چۆن دەبێت ؟
گرفتی گرێبەستە نەوتیەكانتان چۆن چارەسەر كرد ؟
ئەی چیتان كرد بۆ شایستە داراییەكانی گەنمی جوتیاران خۆ ئەوانەش خەڵكی ئەم وڵاتەن بایەكجاریش بێت بیرتان بێت كە لە ۲٠۱٤،۲٠۱٥ ،۲٠۱٦ ، ۲٠۲٠ پارەی گەنمە فرۆشراوەكەیان وەرنەگرتوە؟
ئایا بۆ ڕێژەی دانیشتوان چۆنتان جێگیر كرد لەكاتیكدا لە پرۆژەیەدا لە ڕاپۆرتی وەزارەتی پلان داناندا هاتوە كە ڕێژەی دانیشتوان ۱۳،۹۲۷٪ كە دڵنیام كەستان نەتانخوێندوەتەوە .
لەهەمووی گرنگتر لەدانوستاندا بریتیە لە سەقفی زەمەنی :
چیتان داناوە بۆ ئەو بابەتە
ئایا داوای تەرەفی سێهەمتان كرد بۆ ناوبژیوانی چونكە متمانەتان بەبرانبەر نیەو متمانەشتان لەدەست داوە.
بەڕاستی ئەوەی گوێی لەكۆنگرە ڕۆژنامە نوسیەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت بێت :
دەزانێت و تێدەگات نەڕێكەوتن كراوە و نەلەپەرلەمانیشدا ئەو بڕگانەی بوجە تێدەپەڕن بەو شێوەی كەهاتوە.
تەنها هەردولا حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ حەلی كێشەكەیان پێنەكراوە و بە پەرلەمانیان سپاردوە