لەخۆتان پرسیوە بۆ هاوڵاتیان متمانەیان بە (هەژماری تۆ) نییە؟

ئەحمەد حاجی ڕەشید

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
  18/03/2024  |    584 جار خوێندراوەتەوە

لەدونیای سیستەمە پێشکەوتووەکاندا کردنەوەی هەژماری بانکی زرورەتێکی هەنووکەییە وبەبێ ئەو هەژمارە کارەکان مویەسەر نابن بەڵام هیچ  کەس و لایەنێک ناتوانن فشار دروست بکەن لەسەر هاوڵاتی کەدەبێت لەبانکێکی دیاری کراو بەتایبەتیش بانکی ئەهلی ئەو هەژمارە بکرێتەوە تەنها لەیەک باردا نەبێت کەوەزارەتەکان سەرپشک دەکرێن بۆ کردنەوەی هەژمار لە باوکێکی دیاری کراو ، ئەگەر دەشپرسن بۆ خەڵک و هاوڵاتی متمانەیان بە هەژماری ئێوە نییە فەرموون ئەوەش وەڵام :
یەکەم : کورتترین وەڵام ئەوەیە هاوڵاتیان لەئەزمونەوە ئەوەیان بۆ سەلماوە کە حکومەتی هەرێم جێگەی متمانە نییە.
دووەم : لە بیرتانە  لە ساڵەکانی پێشوودا دەستکاری پارەی (٤٢) بانکتان کردبوو بە هەردوو لقی بانکی ناوەندی لەسلێمانی و هەولێر نزیکەی (٦) ترلیۆن دینارتان دەستکاری کردبوو لەو نێوەندەدا بانکی (TBI) کە زیاتر لە (٢) ترلیۆنی هی ئەوبوو ئێستەش لەبوجەی ساڵانەدا تۆمار دەکرێت و دەبێت بیدەنەوە، لەکاتی خۆیدا لەساڵی ٢٠١٧ بە بەڵگەی بانکی ناوەندی عێراق بڵاوم کردەوە نقەتان لێنەهات

سێهەم : بڕۆن بگەڕێن لە بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بپرسن بزانن (٢١) موڵکی بانکی رافیدەینتان چۆن تەحویل کردە سەر دەزگا و کادرەکانی حیزبتان بە  بەڵگە هەمووم پێ وتن .
سێهەم : لەکاتی فرۆشتنی نەوتدا ئایا هەموو پارەکانتان گەڕاندەوە یان تەنها بەشێکی کەم نەبیت کەدواجار ئاشکرا بوو لە باونکێکی لوبنانی بڕی نزیکەی یەک ملیار دۆلار تان گیری خواردوە.
چوارەم: لەنێو هەژمارەکەتاندا یەکێک لەوبانکانەی کەدیاریتان کردوە هی وڵاتێکە کە بانکی ناوەندی کەی ئیفلاسی خۆی ڕاگەیاند.
پێنجەم : مکوڕ بونتان لەسەر هەژماری تۆ و دیاری کردنی چەندبانکێکی دڵخوازی خۆتان و ڕێگری کردن لە گەڕانەوەی بانکی ڕافیدەین و ڕەشید  ڕۆمانەکانی هاوڵاتیان پشتڕاست ناکەوە لە بێمتمانەبوون بە هەژماری تۆ.
شەشەم: دەست گرتن بەسەر موچەی هاتووی هاوڵاتیاندا ئەوە ناسەلمێنێت کەئێوە نەک ئەوەی جێگەی متمانە نین هاوڵاتی پارە لای ئێوە دابنێین بەڵکو و بۆ ئەوەش ناشێن کە مامەڵەی دارایی بکەن و دەبێت (حجرتان بخرێتە سەر) وەک ئەوەی لە فیقهی ئیسلامیدا هاتوە.
بەینی خۆتان خوا ئێوە لەجێی هاوڵاتی بن متمانەیان دەبێت بەهەژماری ئەوان

زیاتر