یاسای بوجەی فیدراڵ چەند سیناریۆیەک :

ئەحمەد حاجی ڕەشید

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
  14/12/2020  |    8147 جار خوێندراوەتەوە
ئەو زانیاریانەی لەم نوسینەدایە سەرەتایین و لەکۆبونەوەی بەرپرسانی سیاسی و ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەوە وەرگیراون .
ڕەنگە بوجەی ساڵی ۲٠۲۱ ئەو پرۆژەیاسایەبێت کە عێراق دەگۆڕێت  بەھەردوو بارەکەیدا چ وڵاتێکی دامەزراوەیی یاخود دروست بوونی بشێوی و ئاژاوەو دواجار ھەرس ھێنانی ئەو سیستەمە سیاسیەی یٔێستا.

لەمێژووی تازەی دوای ۲٠٠۳ و نوسینەوەی دەستورەوە ئەوە جاری دووەمە کە عێراق پرۆژە یاسای بوجەی نابێت.
یەکەم جار لەساڵی ۲٠۱٤ بوجە پەسەند نەکرا بەھۆی ناڕەزایەتی پێکھاتەی کوردیەوە کە جگە لەوەی بڕێکی زۆر نەوت سەپەێندرابوو بەسەر ھەرێمی کوردستاندا بە بێ دانوستان کە بڕەکەی (٤٠٠٠٠٠) چوارسەد ھەزار بەرمیلی ڕۆژانەبوو لەبەرانبەردا شایستەکان بە دادپەروەرانە دانەنرابوو.

ھەرچەندە ئەمە بۆ مێژوو دەڵێم کە پێنج وەزیرە کوردەکەی کابینەکەی دکتۆر نوری مالکی  سیانیان واژووی یٔەو بڕەیان کردبوو کە دوان لەو وەزیرانە  یٔەندامی مەکتەب سیاسی لایەنێکی سیاسین کە ھەمیشە خۆی بەخاوەنی ھەرێمی کوردستان و نەوەتەکەشی دەزانێت .

ھەرکەسی تریش یٔەو واژوانەی بکردایە یٔێستا  پەیجە بەدناوەکانیان زوو مۆرکی خیانەتکاریان بەسەردا دابڕیبوو ،کەھەر خۆیان پێشەوای خیانەتەکانی سەردەمی شۆرش و یٔێستان .

جاری دووەم ساڵی ۲٠۲٠ لەسەردەمی حکومەتەکەی عادل عبدالمھدی دا بوو ، حکومەتەکی عادل عبدالمھدی لەماوەی دوو ساڵی حوکمڕانیدا نەیتوانی یاسای بوجەی ۲٠۱۹ یٔامادە بکات و یٔەو پرۆژە یاسایەی حکومەتەکەی حەیدەر عبادی یٔامادەی کردبوو بەردەوام بوون لەسەری و پرۆژەیاسای ۲٠۲٠ یش لەکۆتا جاردا  نەنارد بۆ پەرلەمان و ساڵی ۲٠۲٠ بەبێ یاسای بوجە بەڕێکرا.

پرۆژەیاسای بوجەی ۲٠۲۱ تایٔێستا نزیکەی (٦٠) ڕۆژ دواکەوتوە لەوادەی خۆی و بەدوریشی دەزانم پێش سەری ساڵ ۲٠۲۱ تێپەڕێنرێت ، کەواتە حکومەت ناچارە دیسان پەنا ببات بۆ بەکارھێنانی بوجەی دوازدەیی  (الموازنە الاپنی عشریە ).

یٔەم پرۆژەیە تایٔێستا نەتوانراوە یٔاستی بەڵای خەرجیەکان دیاری بکەن بۆیە زیاتر لە (۱٠٠) ترلیۆن دینار کورتھێنانی تێدەکەوێت.
بڕی تەرخانکرا بۆ مەچەی فەرمانبەران (٥٤) ترلیۆنە واتە (۱۱) ترلیۆن دینار  زیاتر تەرخان کراوە بۆ موچەی فەرمانبەران لە ساڵی ۲٠۱۹.

یٔەوەش یٔەوەمان پێدەڵێت کە ژمارەی فەرمانبەران لە بوجەی ۲٠۲٠ زیاتر دەبێت لە ژمارەی فەرمانبەران لە یاسای بوجەی ۲٠۱۹ بەزیاتر لە (٤٥٠٠٠٠) چوار سەدو پەنجا ھەزار فەرمانبەر.

یٔەو کورت ھینانەوەش کە دروست دەبێت بەم شێوەی لای خوارەوە پڕ دەکرێتەوە : 

یەکەم : وەک خۆی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و ھەوڵ دەدەن قەرزی بۆ بکەن کە پێدەچێت بڕی زیاتر لە (۳٠) ترلیۆن دینار قەرز ڕێگە پێبدەن لەناو پرۆژەکەدا.

دووەم : موچەی فەرمانبەرانی وڵات کەم بکەنەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو بە تایبەت لە دەرەماڵەکاندا کە سێ یەکی ھەرموچەیەک  موچەی بنەڕەتیەو دوو سێ یەکی موچەکان دەرەماڵەن ، دواجار سیستەمی موچە لەیاسای (۲۲) و ساڵی ۲٠٠۸ دا گۆڕانکاری بەردا دێت.

سێ ھەم : تەمویل بە تەزە خوم واتە گرانکردنی نرخی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندیەوە ،کە بەپێی بەداوادا چونەکان وەزارەتی دارایی لە گەڵ  بانکی دەولی و سندوقی نەختێنەیی کۆبوەتەوە (۳) پێشنیار ھەیە : 

بانکی دەولی  ۱٠٠$  = ۱۳٠٠٠٠دیناری عێراق
وەزارەتی دارایی ۱٠٠$  = ۱٤٥٠٠٠ دیناری عێراق
سندوقی دراو  ۱٠٠$  = ۱٦٠٠٠٠ دیناری عێراق 

دواجار عێراق دەیەوێت بە پلە بەندی نرخەکە بگەیەنێتە ۱٤٥٠٠٠ دیناری عێراق لەبری ھەر ۱٠٠$ دۆلارێک .
کەیٔەوەش گرانیەکی گەورەی لێدەکەوێتەوە لە یٔێستادا نرخی دۆلار یٔەو بەربونەوەی بەخۆیەوە بینیوە سەرچاوەکەی یٔەو دەنگۆیانەن. 

چوارەم  : چاپکردنی بڕێکی زۆر لەدیناری عێراقی کە ئەوەش لاسەنگیەکی گەورە دروست دەکات لەنێوان قەبارەی نەختێنەیی و باڵانسی ئیحتیاتی قانونی دۆلاردا. 

خۆ یٔەگەر وەزارەتی دارایی بەنیازی جێبەجێکردنی خاڵی (۲،٤،۳) بێت دەتوانێت کورت ھێنان کەم بکاتەوە بۆ نزیکەی (۳٠_٤٠) ترلیۆن دینار عێراقی. 

بەڵام تایٔێستا ڕوون نییە کەی وەزارەتی دارایی یٔەم ھەنگاوانە دەنێت.

زیاتر