گەندەڵی ٢٩ساڵی رابردو وەک پیسایی وایە تا چیلکەی تێوەردەی بۆنی زیاتر دێت، بەڵام چارمان نیەو دەبێ ئەو چاکسازیە هەربکرێ و تەحەمولی بۆنە ناخۆشەکەشی بکەین.
کورد دەڵێ هەرکەسێک بەتەمای دراوسێ بێ بەبێ شێو سەردەنێتەوە، دەرکەوت عێراقیش خۆی کێشەی جدی بودجەو مووچەی ھەیەو مووچەی فەرمانبەرانی خۆی پێنادرێ و کورتھێنانی زۆری ھەیە لەبودجەو پەنای بردۆتە بەر قەرزی دەرەکی و ناوخۆیی ، ئیتر چۆن لە ئێستادا ئیلتیزاماتی موچەخۆرانی ھەرێمیش دەخاتە ئەستۆی خۆی؟
بۆیە ئەگەر نرخی نەوت بەرز بێتەوە یان نا؟ دەبێ بژاردەی یەکەم و کۆتا چاکسازی بێت.
نەک هەر لە موچە بەڵکو لەهەموو سێکتەرەکانی تریش.
لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە کە ٢٩ ساڵە ئاكارو رەوشتی خەلک تێک دەدرێ و هەوڵی نەهێشتنی بەهاکان دەدرێت کە هۆکاری سەرەکی بوە لەوەی کە گەندەڵکاران بێباک بن لەخەلک و گەندەڵیەکانیان بۆ بچێتە سەر.
بۆیە دەبێ چاکسازی سەرەکی لە چاکردنەوەی ئەخلاقی کۆمەڵگا بێت بەتایبەتی نەوەکانی داهاتوو ، هەربۆیە پێویستە لە پەروەردەوە دەست پێ بکرێ گرنگی یەکەمی پێبدرێ و مامۆستا پیرۆزی جارانی بۆ بگێڕدرێتەوەو موچەو ژیانی شایستەی بۆ دابین بکرێ و دەستی حیزبیش لەپەروردە دوربخرێتەوە.
جاری تریش وتومە و دەیڵێمەوە ئیتر کاتی ئەوەیە موچەی ئەوانەی پێیان دەوترێ پلە باڵا لە دوو ملێۆن ئەوپەڕی لە سێ ملیۆن زیاتر نەبێ موچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی راستەقینەو پێویستی بەرێوەبردنی دەوڵەت ئەگەر لە مووچەی وەزیرو ئەندام پەرلەمان و حاکم زیاتر نەبێ، کەمتر نەبێت ئێمەی کەسانی سەربەخۆ بەلامانەوە گرنگ نیە کێ حوکمڕانی دەکات، ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە چۆن حوکمڕانی دەکرێت ، هەر کەس و لایەنێک بیکات، دەبێ پشتگیری و دەسخۆشی لێ بکەین، جا ئەم حوکمەتە بێت یان هی داهاتوو ، هەرکەس و لایەنێکیش چاکسازی نەکات یان گەندەڵی بکات نەفرەتی لێدەکەین ئەم حوکمەتە بێ یان هی داهاتوو ، هەر وەک ٢٠ ساڵی رابردوو نەفرەتمان لێکردون و بەگوێرەی توانا ڕوبەڕویان بوینەوە.