نەوت و دادگای پاریس
28/01/2023
|
1102 جار خوێندراوەتەوە
١- دەبێت تورکیا بڕی زیاد لە بیست و پێنچ ملیار دۆلار بە عێراق بدات، ئەم پارەیە لەلایەن عێراقەوە دانراوە بەهۆی هەرزانفرۆشتنی نەوتی هەرێم بە وڵاتانی دەرەوە، بە گوێرەی ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ حکومەتی هەرێم چەندین ملیار دۆلار نەوتی لەڕێگەی تورکیاوە بە نرخێکی کەمتر ڕەوانەی دەرەوە کردوە.
٢- پێدەچێت بەهۆی غەرامەی ئەم دادگاوە تورکیا هەوڵبدات لەگەڵ عێراق رێکبکەوێت، بەو نزیکبونەوەش ئەگەری داخستنی بۆری نەوتی جەیهان هەیە.
٣- عێراق لەگەڵ فەرەنسا ڕێککەوتنی کردووە لەبواری وزە، بەرگریی و، تاقە شەمسی، بەم هەنگاوە عێراق وایکردووە گرنگترین هاوپەیمانی ئەمەریکا لەخۆی ڕازی بکات.
٤- حکومەتی هەرێم دەبێت هەوڵدات ڕێککەوێت بەشێوەیەکی دەستوری و، سیاسی و، ئابوری چاوەڕێی کات نەکات یاخود وا سەیری عێراق نەکات، کە سەقامگیر نابێت بەڵکو وا بکات هەڵسوکەوتی سیاسی و مافەکانی لەگەڵ بەغداد بە دیبهێنێت.
٥- عێراق و تورکیا بۆ دامرکانەوەی دۆخەکە لە ئەگەری ڕێککەوتن دەبن بۆ دۆخی ئاو، وە مەرزەکانی نێوان تورکیاو عێراق بەمە لە داهاتوویەکی نزیک عێراق داوای مافەکانی دەکات بۆ مەرزەکانی سەر سنوری تورکیا لە هەرێمی کوردستان.
کاتێتی حکومەتی هەرێم گرنگی بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بدات لە دانانی خەڵکی لێهاتوو، کارامەو خاوەن زانیاری لە بواری وزە، بۆ ئەوەی زیاتر بە هەڵەدا نەبرێت.
|