پارتی بیری قوباد تاڵەبانی دەکات و شەرم دەکات بیڵێت
17/02/2023
|
1571 جار خوێندراوەتەوە
جوتیار عادل کە بەحساب وتەبێژی کۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، سپۆنسەری وتارە کۆنەکانی قوباد تاڵەبانی کردووە کە لەیادی سێ ساڵەی دامەزراندنیدا تۆمار کراوە.
باشە جەنابی موتەحەدیس لەبری ئەوەی پارە لە سپۆنسەری وتارەکانی قوباد تاڵەبانی خەرج بکەن، بۆ پارەو شایستەی سلێمانی نادەن؟ ئەگەر بیری قوباد تاڵەبانیش دەکەن لەگەڵ ئاغاکانتان، ئەوا شەرمی ناوێت راست ئاشکرای بکەن بەڵام وەک جارەکانیترتان رەفز دەکرێت..
لەهیچ کابینەیەکی حکومەتەکانی هەرێم، وتەبێژەکانیان نەبۆنەتە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان، تەنها ئەم جوتیارەی کابینەی نۆیەمی شکستخواردوە بەو جۆرە مامەڵە دەکات.
واز بێنن لەدوا کەوتنی مووچەو نەبوونی کارەبا و نەوت و خزمەتگوزاری و ناعەدالەتی لە خەرجکرنی داهات و دزی و گەندەڵی و قاچاخچییەتی، هەموو ئەم شکستانە بەلایەک و جوتیار عادلیش شکستێکی تری کابینە فاشیلەکەی سەرۆکی حکومەتە..
تێناگەم ئیتر داڕمانی حوکمڕانی چییە ئەگەر ئەم هەموو کەموکورتییەی هەبێت؟
|