ئەحمەد حاجی رەشید: بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەکرد، کە نوسراویان کردووە بۆ هەرێم و دەبێت جێبەجێبکرێت

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەحمەد حاجی رەشید سەردانێکی خۆی بۆ بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرا دەکات و چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو و دەڵێت، " لەبارەی ئەسیکۆدا، پێشنیار کرا دۆلار بە مەبەستی ھێنانی کاڵا بەکاربھێنرێت و پێش دابینکردنی دۆلار، ھێنانی کاڵا بۆ ناو وڵات پشتڕاست بکرێتەوە".

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: سەردانی سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراقمانکرد و کاریگەرییەکانی گۆڕینی نرخی دۆلار لەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی بۆ گەشت، خوێندن و چارەسەری پزیشکی، لەو بارەیەوە، بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوە کرد کە چەندین جار نامە و مکاتەبەیان لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی پێویست وەرنەگیراوە. هەروەها ڕوونکرایەوە کە ئەم مکاتەبانە لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاو دەکرێنەوە، بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی لەسەر ئەو بابەتە بە ڕوونی دیاری بکرێت.

سەبارەت بە نوسراوامان بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی، لە لایەن کۆمپانیاکانەوە بۆ ئەو پرۆژانەی کە بە قیست فراۆشراون بە هاوڵاتیان، بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەکرد، کە نوسراویان کردووە بۆ هەرێم و دەبێت جێبەجێبکرێت.

- بانکی ناوەندی باس لە هەوڵەکان بۆ نزیککردنەوەی نرخی فەرمی لە نرخی بازاڕ و دابینکردنی دۆلاری زیاتر بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر بازاڕ کرد.

- لەبارەی ئەسیکۆدا، پێشنیار کرا دۆلار بە مەبەستی ھێنانی کاڵا بەکاربھێنرێت و پێش دابینکردنی دۆلار، هێنانی کاڵا بۆ ناو وڵات پشتڕاست بکرێتەوە.

- نزیکەی ٢.٥ ملیار دۆلار بۆ بواری عەقارات و ١.٥ ملیار دۆلار بۆ بانکی ئیسکان تەرخان کراوە، بۆ قەرزی خانوو و پشتگیری ھاووڵاتیان.

- جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێم و دەزگا فیدراڵییەکان هەماهەنگی بکەن، بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش لەم پڕۆگرامانە سودمەند بن و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی نرخی 


ڕیکلام