فەرەیدون عبدالقادر و شەڕی ناوخۆ
15/09/2023
|
2274 جار خوێندراوەتەوە
فەرەیدون عبدالقادر و شەڕی ناوخۆ
چۆن سەری کاک مەسعودی خستە گۆڕی باوکیەوە
لە گەرمەی شەری ناوخۆی نێوان یەکێتی و پارتی ، بەردەوام گروپی وەفدی هەردولا لە ئێران بانگهێشت دەکران لە لایەن بەرپرسە ئێرانیەکان ، تا بیانگەیەننە حەلێکی ناونجی و کۆتایی بەو شەڕە بێت ، لە زۆربەی کاتدا فەرەیدون بەرپرسی وەفدی یەکێتی و بە زمانی خۆیان براگەورە بوو ، فەرەیدون عبدوالقادر خاوەن کەسایەتیەکی نێرجسی خۆ بەزلزان خۆی وا دەردەخات کە متەوازعە بەڵام ناخی پڕ پڕە لە تەکەبورو حیقد و گێرەشێوێنی و فیتنە ، گەندەڵی و واستەو مەنسوبیەت و مەحسوبیەت و دەرپەراندنی خەڵکی کارامەو جێگرتنەوەیان بە پیاوەکانی خۆی و فەسادی ئیداری و مالی لەوەوە دەستی پێ کردوو تەشەنەی کرد بەهۆی ئەوەی یەکێک بوو لە سەرە گەورەکانی یەکێتی و یەکێتیش حیزبی دەسەڵات بوو ئەوکات ،
رۆژێک عەسرێکی درەنگ لە کۆبونەوەیەک هاتبونەوە لە بارەگای مەکتەبی عەلاقات پێش نان خواردنی ئێوارە ، لە هۆڵەکە هەموو بە کۆمەڵ دەمەتەقێیان دەکرد ، فەرەیدون لەناوەراستی هۆڵەکە بە پێوە ڕاوەستابو دەستی خستبوە کەمەری ، بە پۆزەوە سەرەقەڵەمی باسوخواسی کۆبونەوەکانی باس دەکرد ، وتی ئەگەر تورکیا متمانە بە ئێمە بکات ئەوە سنورەکانیان بۆ دەپارێزین ، جا کوا ئەوسا نەک پارتی سەری مەسعودیشمان ئەخستە گۆڕی باوکیەوە ،
لەوکاتەدا سەعدی ئەحمەد پیرە کتێبێکی ئەڵمانی بەدەستەوە بوو باسی گەلانی جیهانی دەکرد ، جوغرافیاو پێکهاتەی دانیشتوان و کورتە مێژویان ، ئارازی شێخ جەنگی لە لەندەنەوە گەرابوەو بە خەندەوە وتی ئەوە کاک سەعدی چی دەخوێنیتەوە ، وتی ئەو کتێبەیە مەوسوعەیەکە باسی گەلانی جیهان دەکات ، جا هەر بە پێکەنینەوە وتی ئەی کوردی تیایە ، سەعدی ئەحمەد پیرە بە زمانە تەنز ئامێزو گاڵتە جاڕیەکەی خۆی وتی با جارێ سەری کاک مەسعود بخەینە گۆڕی باوکیەوە ئینجا کوردیشی بۆ زیاد دەبێت ، هەموو کردیان بە پێکەنین .
|