یاریکردن بە خوێنی هەژار پیشەی سیاسی پەپێت و دۆڕاوە
29/07/2024
|
1348 جار خوێندراوەتەوە
لە من مەپرسن لە خەڵکی ئەمشارە و رۆژنامەنوسانی سەربەخۆ بپرسن، لە وەبەرهێنان و کۆمپانیاکانی عەقارات بپرسن کە سەردەمی لاهور سلێمانی چۆن ببو بە سیسلی (شاری مافیاکانی ئیتاڵیا) سینالۆوا سەردەمی ئەل چاپۆ( شاری مافیاکانی مەکسیک)، بپرسن کە چۆن لاهور کۆپی مەسرور (دوژمن) ی جاران و (دۆستی) ئەمرۆی ئەکرد لە تۆقاندن و ترساندنی دەنگە رەخنەگرەکان.
ئێستا ش کە هیچ پرۆژەیەکت نیە، دوو جوملەی ڕێک و پێک نازانی، هاتویت بازرگانی بە خوێنی کاکە ئاری چایچیەوە ئەکەیت؟؟
خەڵک باش تۆ و ئەمسالەکانت ئەناسێ کە لەسەر ئازار و تورەیی و خوێنی هەژاران دەتانەوێت چەند کورسییەک بەدەست بهێنن، هەتا وەک کابرای چاڤیلاند بیکەیت بە قەڵغان و زەوی و پرۆژە دزراوەکانتی پێبپارێزیت ئەویش بە بەڵینی پێشوەختە بە مەسرور.
تۆ کە مەعریفەی سیاسیت سفرە، کتێبت بەس لەجامخانەی کتێبفرۆشەکان بینییووە، هەر ئەوەت لێ چاوەرێ دەکرێت کە ببیتە دەستکەلای مەسرور. کاک لاهور شار ئێستا زۆر جوانترو نایابترە کەتۆ حاکم نیت.
|