ئەو هێزەی دوێنێ گەنجەکەی کووشت بە نێو مەزرەعەکانی بەرپرسان ڕۆیشت بوو.

  04/10/2024  |    1958 جار خوێندراوەتەوە

هەر بەجدی ئەوە پرسیارە هیزێک کە بە حسابی خۆیان دژی تجاوز و کاری نایاسایین چاویان ئەو هەموو باغ و ڤێلای بەرپرسانی نەبینی کە لە ئەملاو ئەو لای ئەو ڕێگایە درووستکراوە کە بۆ گوندی کۆرەک دەچێت؟

رۆژێکیان چەند هاوڕێیەک پیاسەیەکی دەرەوەی شارمان کرد لە نێو سەیارەکەم گفتوگۆ گەرم بوو هەمووان دەیان پرسی ئایا خەباتیان بۆ ئەو رۆژگارە کرد؟ قسە لەسەر نادادی بوو، من کە شوفێریم دەکرد یەکسەر لەسەر ئەو رێگایە لامدا کە دەچێتە ناو ئەو باغ و مەزرەعانە، کرمانج عەوێنە یادی بەخێر پرسیاری کرد بۆ هاتییە ئێرە دەزانی ئەو رێگایە بۆ کوێ دەچێت؟

-هاتووم تا ئێوەی پێشمەرگەی دێرین و کەسوکاری شەهید زیاتر خەفەت بەوە بارودۆخە بخۆن کە بە چاوی خۆتان دەیبینن.

بڕواتان هەبێت مەزرەعەی لێ نەبوو کە کەمتر بێت لە ١٠ دۆنم زەوی، دیواری زۆربەیان دوو مەتر بەرز بوو موەلیدەی تایبەت لەبەر دەرگا، پاسەوانی بەردەرگا لەسەر حیسابی پێشمەرگەی داماو، ئەو شوێنە هیچ لە هەولێر نەدەچوو، کە ئەو پۆستە دەنووسم پێمخۆشە هەمووتان سەردانێکی ئەو رێگایە بکەن کە بەرەو گوندی کۆرەک دەچێت، جا دەبینن لە هەرێمی کوردستان چ نادادیەک هەیە.

هیوا سەید سەلیم 
نوسەر و چالاکوانی سیاسی

زیاتر