بەغداد لەبری بەرپرسان، موچەخۆران و هاوڵاتیان سزا دەدات!!
پێش دوو هەفتە بارزانی هەڕەشەی کردوو وتی چیتر قبوڵی ناکەین بەو شێوەیە موچە بنێرن، لەوەڵامدا وەزیری دارایی عێراق بەتەواوی دەرگای موچەی بەڕووی هەرێمدا داخستوو وتی: باڵانسی موچەتان لە پشکی خۆتان نەماوە..
- ئەو سەرۆک وەزیرانەی موچەکەی راگرتووە، بەردەوام لەلایەن بەپرسانی هەرێمەوە پشتیوانی بۆ دەردەبڕدرێت.
- تا ئەم ساتەش بەغداد دەیان بەرپرسی کوردی لێیەو زۆرینەشیان پارتیەو نوزەشیان لێوە نایات (جێگری سەرۆک وەزیران، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری دەرەوە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە) پارتین، واز لە سەرۆککۆمارو وەزیرەکانی تر بێنە.
- بەرپرسانی بەغداد هەمیشە لەبەرامبەر هەر هەڵوێستێکی سیاسی بەرپرسانی هەرێم پەنا بۆ بڕینی قوتی خەڵکی و موچەخۆران دەبەن.
بەغداد بۆچی رێگری لە نەوتی قاچاغی بەرپرسان ناکات، بۆچی لەبەرژەوەندییەکانی بەرپرسان نادات، بۆچی چاوی تەنیا لە موچەی موچەخۆرانە؟؟؟
- کوا خەزعەلی و رەیان کلدانی و سەنەدو کیلابی و ئەوانەی نمایشی پشتیوانی موچەخۆرانیان دەکرد؟ دڵنیام ئەوانیش بازرگانی سیاسی و مافیای وڵاتن هاوشێوەی بەرپرسە بازرگانەکانی لای خۆمان!!!!
-کێ زیان دەکات لەم ململانێ و شەڕەقۆچەی سیاسیەکان، جگە لە گیرفانی موچەخۆران؟
- هەموومان دەزانین بڕیارەکەی تەیف سامی و بەرپرسانی بەغداد لە کاردانەوەی هەڕەشەکانی بارزانی و گرێبەستەکانی مەسرور بارزانی و چونە بلۆکی ئەمریکایە، کەواتا بڕیارەکانی دژی موچەی موچەخۆران سیاسیەو موچە تێکەڵی ململانێ سیاسیەکان کراوە، کە ناتوانن موچە لە ململانێ سیاسییەکان دەربکەن، کەواتە واز لە هەڕەشەو کارتەکانتان بێنن کە پێتان ناکرێت؟؟؟؟