سۆرانی  |  بادینی  |  English      

زمانی جەستە و خوێندنەوەی بەرامبەر بۆ کەسایەتیت

  12/03/2021  |    3367 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر چی بە سەدان کتێبی جیاواز و نووسین و لێکۆلینەوە و  مەنهەجی ئەکادیمی ئێستا لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا لەسەر زمانی جەستە هەیە، کە وەک زانستێکی نوێ زۆر گرنگی پێ ئەدرێت لە پەیوەندیە نێو دەوڵەتی و کۆمۆنیکەیشن و کۆمپانیا گەورەکان زۆر کار لەسەر زمانی جەستەی کەسایەتیەکان دەکەن، من بۆ خۆم لە زانکۆ لە مەرحەلە دووی کۆلیژی یاسا و ڕامیاری یەکێک لەو دەرسانە ( مبادئ العلاقات العامة)  بوو کە بە تێرو تەسەلی باسی لەم زانستە ئەکرد، وە هەروەها لە وڵاتی دانیمارک لە کۆرسێکی ڕاهێنان لە مەجالی ئیداری و بەڕێوەبردن، کەلەم کۆرسە زۆر گرنگی بە زمانی جەستەیی ئەدا، لەکاتی وەستان، دانیشتن و ئاخاوتن و پەیوەندی چاو لەکاتی قسەکردن و زۆر جولەی تر ، تەنانەت لە ولاتە پێشکەوتووەکان ئەم کۆرسانە بۆ وەزیرەکان و پیاوانی دەولەت و سلکی دیپلۆماسی و کۆمپانیا فرە نەتەوەکان و ڕێکخراوەکان هەیە، چونکە هەموو کەسێک لە یەکەم بینیندا 30 چرکەی بەسە بەخێرایی خوێندنەوە بۆ کەسایەتی بەرامبەر بکات لە ٧ ٪  پەیوەندی بە دەربڕینی وشەوە هەیە، لە ٣٨ ٪ بە شێوازی دەنگ کە تۆنەکانی دەنگت چۆن بەکار دەهێنی، زۆرترین کە لە  ٥٥ ٪  جولەو زمانی جەستەیە ، بەهۆی جولەی جەستەوە هەر زوو پێناسەی کەسایەتی خۆت ئەدەیت بەدەستەوە کە تۆ کەسێکی بەڕێزی، شەرمنی، ترسنۆکی، ئارامی، شەڕانگێزی، ڕا ڕا و قەلەقی... هتد

ئەگەر بگەڕێین بەدوای شێوازەکان زۆرن چەندین ڤیدیۆی بەسوود هەیە لە یوتوب و لە گوگل بەسەدان وێنە هەیە، ئەم چەند وێنەیە کەخۆم تەرجومەم کردوون، بەشێکی زۆر کەمن لەو زمانی جەستەیە ...

ئەوەی مەبەستمە بیلێم لەسەر قسەکردنی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لەکاتێکدا لە ئەوروپا و ئەمریکا ژیاوە، بەحساب بڕوانامەی زانکۆی ئەمریکی هەیە، دیارە هیچ لە ئەتەکێت و زمانی جەستە نازانێت، یان خۆی بە ئەنقەست ئەو شێوازە وەستان و قسەکردنەی بۆ چەند پۆلیسێک کە خەلاتی ئەکردن، دەست خستنە بەر پشتوێنەکەی ئاماژەیە بۆ کەسایەتی کە کەسێکی  شەڕانگێز و خۆبەزلزان و خۆی عەرز دەکات ...

لەناو سەرکردەو کەسایەتیە کوردەکان دیارە هەر یەک لە د. بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی باش لەو زمانی جەستەیە گەیشتوون و بەشێوەی دروست و ئەتەکێتیانە مامەڵە دەکەن و نمایشی خۆیان دەکەن بۆ کەسانی بەرامبەر... ( دیارە مەبەستم لە ناوهێنانی ئەم کەسانە پێگەی دیاریان هەیە  وەک سەرۆک کۆمارو سەرۆکی هەرێمە و مەسرور بارزانیش کە سەرۆک وەزیرانە).




زیاتر