سۆرانی  |  بادینی  |  English      

وەرزی بەهار و گەشت، بەڵام نەوت خواردنەوەی منداڵ!

د.بەڵێن کەریم

پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان
  19/03/2021  |    2107 جار خوێندراوەتەوە

دایک و باوکانی خۆشەویست بۆ پاراستنی منداڵەکەت لە بەهەڵە خواردنەوەی نەوت لە کاتی گەشت و سەیران دا ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەن :

١ .نەوت مەکەرە ناو دەببەی ئاو و بیبسی و شەربەت و خواردنەوەی تر.

٢ .چاودێری منداڵەکەت بکەو با ئاگات لێی بێت.

٣ .نەوتەکە لە شوێنێ دابنێ کە دەستی منداڵی پێ نەگات.

٤ . کە کارەکەت بە نەوتەکە کرد راستەوخۆ لەو شوێنەی دانێوە کە دەستی منداڵی نەگاتێ (بەداخەوە زۆرینەی جار دوای بەکارهێنانی نەوتەکە هەڵنەگیراوەتەوە و منداڵەکە خواردوویەتیەوە).

ئەی ئەگەر خواردیەوە چی بکەین؟؟

١ . نەوتەکە لابە لەشوێنی رووداوەکە و بیبە شوێنێکی باش .

٢ .جل و بەرگی منداڵەکەت بگۆڕە .

٣ . گەر چاو و پێستی بە نەوت بوو، بۆی بشۆ .

٤ .منداڵەکەت مەڕشێنەرەوە .

٥ . گەر خۆی هێلنجی هەبوو یا ڕشانەوە هیچی مەدەرێ .

٦. بیبە نەخۆشخانە.


زیاتر