کەمێک پێش ئێستا شاندی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە پیرمام و بڕیارە پاش کەمێکی دیکە کۆبوونەوەکان دەستپێبکەن
بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و پاتی لە ئاستی باڵادا ئەنجام دەدرێت، هەریەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداردەبن
لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەنی پارتی ئەم کەسانە بەشداری دەکەن
- مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
- نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی
- مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی
- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری پارتی
- ھۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی
- مەحمود محەمەد وتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی
لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان
- بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی
- رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتی
- قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
- دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
- خەسرەو گوڵ محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
- نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکە چەندین کێشەی هەڵپەسێردراوی نێوان هەردوو حزب یەکلا بکاتەوە و لەسەر مووچە و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت گفتوگۆی جدی بکرێت بۆ ئەوەی وەڵامی کۆتایی حکومەتی عێراق بدرێتەوە