سەبارەت بە گۆڕینی ناونیشانی خۆمان و بەرزکردنەوەی دروشمی کرانەوە؟

  26/03/2021  |    2451 جار خوێندراوەتەوە
وەڵامێک بۆ ھەموو ئەو بەڕێزو خۆشەویستانەی لەڕای ئێمە دەپرسن ، سەبارەت بەگۆڕینی ناونیشانی خۆمان و بەرزکردنەوەی دروشمی کرانەوە؟؟ 

سەرەتا بەلوتف و کەرەمی خودای گەورە بەھەموو توانای خۆمان ھەوڵماندا، نیگەرانیەکانی دوای کۆنگرەی چوار کۆنترۆڵ بکەین و ، ڕێگری لەھەر کێشەیەک بکەین برایەتی و یەکڕیزی کۆمەڵ بخاتە مەترسیەوە ، سوپاس بۆ خودای گەورە و پاشان بەھەوڵی دڵسۆزان و ھیمەتی جەنابی م عەلی باپیرو ھەستی بەرپرسیاریەتی ئەو برایانەی کەمەترسی و نیگەرانیان ھەبوو کێشەکان چارەسەر کران  .
 
بەڕێزان: ئێمە لەگەڵ گۆڕینی ناوی کۆمەڵ و؟ لادانی پاشگری ئیسلامی و !! سڕینەوەی(لا ٳلە إلا اللە)ی سەر ئاڵاکەمان و !! بەرزکردنەوەی دروشمی کرانەوە نەبووین و !! بەھەڵەیەکی ستراتیژی گەورەی دەبینین  !!!

ھۆکارو پاساوەکەشی بەناواقعی و لاوازو نادروست دەزانین؟؟؟   
 
ھەموو ئەو قسەو باسەش کەئەم بڕیارەی لەسەر بنیاد نراوە، گوایە پاشگرە ئیسلامیەکە بووەتە بەربەست ، ئەگەرنا وا گەورە دەبین و ،خەڵکانێکی(...) لەئاستی باڵا دێنە ناومان و ، حەوت کورسی تر زیاد دەکەین و ، دەبین بەحزبێکی جەماوەری و ، زیاتر فراوان دەبین و زۆر خەیاڵاتی تر ، کەئێمە وێڕای ئەوەی ھیچی بەواقعی نازانین و !!! ئەگەر واش بێ ئەو جۆرە فراوان بوونە مایەی دڵخۆشیمان نین و، ھاتنە ناوەوەی خەڵکانێک بۆ ئێمە جێگای دڵخۆشین، کەلەدەوری بیروباوەڕەکەمان کۆببنەوە!!! 
 
نەک دژایەتی کردنی لایەنێک و بەرگری کردن لەپرسێک خەڵکمان لەدەور کۆکاتەوەو، بەنزیک بونەوەمان لەو لایەنەو چارەسەرکردنی ئەو پرسە ئەو خەڵکانە بەجێمان بێڵن!! ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووش چ لەعێراق بێ یان کوردستان ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ، ئێمە لەوەھم و خیاڵدا دەژین یان ئەوانەی بەتەمای سەرابی عەلمانیەکان براکانی خۆیان لەدەس دەدەن و ئاستی متمانەی خەڵکە دیندارەکەی خۆیان دێننە خوار  !!!

بەڕێزان لەکاتێکدا خودای گەورە بەڕون و ڕەوانی پێمان بفەرموێت جولەکە و گاورەکان ھەرگیز لێتان ڕازی نابن ھەتا شوێنی دین و بەرنامەکەیان نەکەون: (ۆڵن تَرْچَیٰ عَنکَ الْێەُودُ ۆڵا النَّێَارَیٰ حَتَّیٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَەُمْ ۗ ) چۆن دەبێت ئێمە بەقسەی کۆمیسۆن(لا إلە إلا اللە) لەئاڵاکەمان دەربێنین؟ و ناوی ئەمیرشیان بەدڵ نەبێ !!سەرۆکی لەجێ دانێین !؟ و ئەمریکی و ئەوروپیەکانیش قەڵس بن بەناوی ئیسلامی بڵێین، مەترسیە لەسەر داھاتومان و ناسنامە ئیسلامیەکەش لەخۆمان داماڵین؟؟ و نەختێ وشک و داخراویشین!! دەبێ زیاتر بکرێینەوە؟و تێکەڵاوی و بەشداری پێ کردنی ئافرەتان زیاتر بکەین  !!!
 
لەمانەش سەیرتر خەڵکانێکمان دڵخۆش و سەرسامن بەگۆڕانکاریەکان و بەبڕیارێکی بوێرانەی لەقەڵەم دەدەن  !!! 
 
بڕیاری بوێرانە بریتی نییە لەجوڵە بەئاراستەی ھەواو ئارەزوەکانی خەڵک و لێڵ کردن و ونکردنی ئامانج  !!! 
 
بڕیاری بوێرانە بەرز ڕاگرتنی بیروباوەڕو شەریعەتەکەمانە، لەگەڵ ڕاوەستان و ڕوبەڕوو بونەوەی ھەموو نەخشەو پیلان و بیروباوەڕێکی دژ بە(ئیسلام) ، نەک لاسایی کردنەوەی عەلمانی و دیموکراسی خوازەکان و خۆبەکەم زانین لەئاستیاندا  !!

بڕیاری بوێرانە پاککردنەوەی ڕیزەکانی خۆمان و دام ودەزگاکانمانە لەدەستی ئەملاولاو دەوروبەر ، بۆئەوەی بڕیاری دۆستایەتی و دوژمنایەتی ھەر (کەس و لایەن و وڵاتێک) سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بیدات، نەک ‌ئەو دەستانە لەڕێگەی ڕاگەیاندن و فەیس بوکەوە پەلکێشمان کەنە ناو شەڕی لابەلاو ستراتیژمان بشێوێنن  !!
 
بەھەرحاڵ ئەم ناوگۆڕین و بەرزکردنەوەی دورشمی کرانەوەیە ، خەونی خەڵکانێکی تر بوو ، بەداخەوە بە بەڕێز م .علی باپیر ھێنرایەدی و !! ئەو کرانەوەیەی بەڕێزیان باسی دەکەن ، زۆر جیاوازە لەو کرانەوەی خەڵکانی تر تامەزرۆیین، لەداھاتوشدا جیاوازیەکان ڕوونتر دەبینرێن  ..
 
لەکۆتاییدا دەپرسم :ئێمە بۆچی و بەچ نیەتێکەوە دەسمان بەکاری ئیسلامی کردو دواتر کۆمەڵمان دورست کردو ھەموو تەمەن و خۆشی خۆمان و ماڵ و منداڵمان کردە قوربانی و ئامادەبوین لەپێناویدا سەد جار بمرین ؟؟؟ 
 
بۆ ئەوە بوو ؟؟؟خودا لەخۆمان ڕازی کەین و ، بەخوێنی خۆمان پاسەوانی پاراستنی دین و شەریعەتەکەی بین ؟   
 
یان ئامانجمان ئەوە بوو ؟ کاری سەرەکیمان ببێتە ھەڵبژاردن و کۆکردنەوەی دەنگ؟؟؟ و ھەرچوار ساڵ جارێک ھەموو خەڵکە ھەژارو ماندووەکەی خۆمان بکەینە خزمەتکارو سواڵکەری کۆکردنەوەی دەنگ و پەیژەی دەست خستنی کۆمەڵە پۆستێکی حکومی و  پەرلەمانی بۆ خەڵکانێک کەزۆربەیان شەڕو ھەڵپەیان بێت لەسەری بۆ گەشتن بە دونیای خۆیان!!

بەبێ ئەوەی ھێچ سودو بەرھەمێکی بەرچاوی نەبۆ دین نەبۆ دونیای خەڵکە ھەژارەکەمان ھەبێت، لەو پێناوەشدا پەرۆشی خەڵکانێکمان بۆسەرکەوتن لەھەڵبژاردنەکان بگاتە ئاستێک بەچواردەوری حەرام کراوەکانی خودای گەورەدا کەبەدەقەکانی قورئان سونەت ساڵەھای ساڵە بەمەحکەمی قوفڵ کراون بگەڕێین و، ھەوڵی شکاندنی سنوری قەدەغەکراوەکان بەحەڵاڵ کردنی ھەندێ لەحەرام کراوەکان بەناوی کرانەوەوە بدەین و!!!دواڕۆژی خەڵکەکەشمان بۆ دونیای خۆمان بخەینە مەترسیەوە  .

زیاتر