سۆرانی  |  بادینی  |  English      

پەتکردنی سلێمانیی، بۆ ئەجێنداکانی ماڵی بارزانیی!

  15/07/2021  |    3888 جار خوێندراوەتەوە
ئەگەر تەجاوزی عوقدەی شارچییەتییت نەکردبێ، ھەر سلێمانییەکی لۆکاڵیی ئەم سەردێڕە ببیینێت، ئەڵێت نا، سلێمانیی سرکە، شاری ھەڵمەت و قوربانییە، شارێکی یاخییە و لە دروستبوونی عێراقەوە، تا ئێستا ھەر سەرکێش بووە و ھەمیشەیش، پێشڕەوی ھەموو ناڕەزایەتییەکان بووە و ئەبێت. لەسەر ئەرچی واقیعیش، ئەوەندەی سلێمانیی خوێنی داوە و یاخیی بووە، ھەر ھەمووی چووەتە گییرفانی بنەماڵە سیاسییەکانی کوردستانەوە( شێخ مەحمود و نەوەکانی، بارزانیی، برایم ئەحمەد، تاڵەبانیی و نەوشیروان موێگەفا...).
ھەندێ لە چالاکوانە مەدەنییەکانی بادینان، بۆچوونێکی دانسقەیان ھەیە، پێیانوایە بەس شاری سلێمانیی بە پلەی ئیمتیاز، خزمەتی سیاسەت و پرۆژە جەھەنمییەکانی ماڵی بارزانییان کردووە! ئەمە چۆن روویداوە، ئەمەوێ لە رووی فیکری سیاسیی و مێژووی سیاسیی سلێمانیی و نوخبە سیاسیی و نوخبە پەقافییەکانی سلێمانییەوە، ئالگۆریپمەکەی Algorithm و داتابەیسەکەی ئەم نوخبانە، فۆرمەڵە بکەمەوە.
ھەموو یاخییبوون و تەمەڕود و تەقوتۆقەکەی شێخ مەحمود، دژی دروستبوونی عێراق، لە دوورونزیکەوە پێوەندیی بە کێشەی سیاسیی و قەچییەی کوردییەوە نەبووە، بەڵکو بۆ ئەجێندای پاشماوەی عوپمانییەکان و دواتر کەمالیزم بوو، شێخیان بەکار ئەھێنا و سلێمانییش بە ھێزی ئاسمانیی بریتانیی قەێف ئەکرا. دواتر لە نوخبە سیاسیی و رۆشنبییرییەکانی چلەکانی سلێمانییەوە دەست پێ بکە تا ئێستا، بە ژمارە چوار سیاسیی، چوار موپەقەف، چوار نوخبەی موعەزەز و خاوەن فیکرت دەست ناکەوێت، فیکری سیاسیی و ستراتیژی سیاسییان، چوار قولانج لەولای ماڵی بارزانییەوە بێت.

ماڵی بارزانیی، وەکو موئەسەسە، ستراتیژ و فیکری سیاسیی و رەھەندی ئایدیۆلۆژیی( موقەوەماتی خێڵ) خۆیان ھەیە. بە درێژایی ھەشتا ساڵی بزوتنەوەی کوردایەتیی، تەحەدا ئەکەم لە ناو ھەموو ئەو خەڵکەی ماڵی بارزانیی بە سۆرەی قو...دەر ئەژماردیان ئەکەن و لە سەروو ھەمووشیانەوە شاری سلێمانیی، جیاوازیی فیکرییان لەگەڵ نەھج و ستراتیژ و فیکری ماڵی بارزانییدا نەبووە. ئەم نەھج و ستراتیژەی ئەوان، عەمالەتی ئیقلیمیی بووە  بۆ دەسگا موخابەراتییە ئیقلیمییەکان، دەست تێکەڵکردن بووە لەگەڵ ھەرچی شێخ و ئاغا و بیزنسمانی کوردستان و عێراق( بە تایبەتیی لەسەردەمی عەبدولکەریم قاسم و دوای کەوتنی ێەدام)، ھەرکەسێک بە دڵ و بە ویستی ئەوان نەجوڵابێتەوە، تەخویین کراوە، ھەجوویان کردووە بە جاشییەتیی و عەمالەت، خۆیشیان ھەمیشە بە قائید دڵسۆز و وەفادار بە کێشەی سیاسیی کورد زانییوە و نوخبەکانی سلێمانییش( بە زۆریینە) ئەم ئیدیعایانەیان بۆ تەجسید کردوونەتەوە.

سیاسەت لەسەر ئەرچی واقیع تەحکیم ئەکرێت. چەند کەس لە نوخبەکانی سلێمانیی( بە حیزب و شەخێ و سیاسیی و ئەدییب و نووسەر و ئەکادیمیست ...تاد)، جورئەتیان کرد بە حەماقەت و عەمالەتی ریفراندۆم، بە روونیی و بە زەقیی بڵێن نا بۆ ریفراندۆم؟( سوعبەتە زەعگوگییەکانی کەمپەینی نەخێر لە ئێستادا، ھیچ ستاندەردێکی سیاسیی، فیکریی و مەعریفیی، نەبوو) ئەی چەند کەس لەم نوخبانە، جورئەتیان کرد بڵێن ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەت نییە، بەڵکو جێبەجێکردنی پلانی میتی تورکیی و دەست تێکەڵکردن لەگەڵ داعش و بەعپییەکان، ئەجێندای وێرانکردنی کەرکوک و تارومارکردنی زۆرتریین کورد لە کەرکوک، خیانەتی دەرەجە یەکە

با پرسیارەکە بە شێوەیەکی مەگاگییتر بکەین؟ ئایا لە ھەشتا ساڵی رابردووی حەرەکەی فاشیل و فاسید و چەتەگەریی کوردایەتییدا، لەناو ھەموو خێڵی شاعیران و رۆماننووسان و چێرۆکنووسان و وتارنووساندا( کوردی عێراق، بە مانا ئینتێلێکچواڵییەکەی موپەقەفی نییە، بە مانا پرۆفێشناڵییە عەقڵانییەکەیشی، سیاسیی نییە)، چەند کەس، لەوانەی خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆن لە ھەمبەر ماڵی بارزانییدا ناساندووە، وتارە سیاسیی و فیکریی و ئایدیۆلۆژییەکانیان، تەجاوزی ئەو نووسەر و رەیعخۆرانەی مێدیای سێبەریی پارتییان کردووە کە بەردەوام دەغدەدەغەی دەمارە نەتەوەیی و نەژادییەکان ئەدەن بۆ ئەوەی ماڵی بارزانیی، باشتر بیزنس و مارکێتینگ بە گوتاری نەتەوەیی بەتاڵ و حیقدی فاشییانەی نەژادیی و عوقدەی گائفییانەی ناسیۆنالیزمە سوننییە شێخنشیینییەکەوە، بکەن؟
پێویست بە گەڕانەوە ناکات بۆ پێنجێەد ساڵ لەمەوبەری شەڕی چاڵدێران کە کوردستان بە فیعلیی لە نێوان عوپمانییەکان و ێەفەوییەکاندا، بۆ یەکەمجار، کرا بە دوو بەشەوە، بەڵام لەو ماوە دوورودرێژەدا ھەموو کوردێکی سوننیی، حەساسییەتێکی گائیفیی لە شیعە و لە کاکەیی و لە ئێزیدیی، ھەبووە، ئەکرێ بۆ کوردە عەلەویی و شیعییەکان، بۆ ئێزیدییەکانیش، ھەمان شتیان لە ھەمبەر کوردی سوننییدا ھەبووبێت، بەڵام ھەرگیز کێشەی سیاسیی کورد، رەنگوڕووی گائیفیی بەخۆیەوە نەبیینیوە بە ئەندازەی ئەم دە-دوازدە ساڵەی دوایی کە ماڵی بارزانیی بە تەحریکی میتی تورکیی و بە ھۆکاری تیجاڕەت و بەرژەوندییە ئابوورییە زەبەلاحەکانیان، بەردەوام لە رێگەی مێدیای سێبەرەوە، لە رێگەی کۆمەڵێ رۆژنامەنووسی رەیعخۆری ویژدان فرۆشەوە، تەبلیغ و کەمپەینینان بۆ ئەم ناسیۆنالیزمە سوننییە گومڕایە ئەکرد؟
 دەی وەرە ویژدانی خۆت بکە بە سەنگی مەحەک، لە ناو ھەموو ئیخوانیی و سەلەفییەکانی کوردی عێراقدا، تاکە یەک نەفەر ئەدۆزیتەوە کە رق و حیقد و بوغزیان لە شیعە و لە ئێزیدیی نەبێ و بە رافیچە و مورتەد و ھەندێجار بە کافریشیان لە قەڵەم نەدەن؟ دەی لە ناو ھەموو شیوعیی و چەپ و عەلمانییەکانی کوردستانی عێراق بە گشتیی و سلێمانیی بە تایبەتیی، بەژمارە دوو کەس ئەدۆزیتەوە کە نەکەوتبنە ناو حەلەبەی ناسیۆنالیزمە دیینییە-سوننییە گائیفییەکەی بارزانییەوە؟ واز لە حەشیمەتی ئیسلامیی و چەپەکان بھێنە، وەرە بە ویژدانەوە، دەست بخەرە سەر دوو کەسی نوخبە، جەرائەتی سیاسیی و جھوزییەتی فیکریی و پۆتێنشیاڵی مەعریفیی ھەبووبێت، بەرامبەر ئەو تیجاڕەتە نەتەوەییەی دەوڵەتی کوردیی و ریفراندۆم و رقبوونەوە لە عەرەب و لە عێراق کە ماڵی بارزانیی و مێدیا سێبەرەکانی تەحریکیان ئەکرد، قسەیەکی جیاوازتری ھەبووبێت؟
بەو عوقدە نەتەوەییەی نوخبەکانی کوردستان ھەیانە، چەند خۆیان بە نەیار و رەخنەگری سیاسەتەکانی ماڵی بارزانییش بزانن، بەڵام سەرەنجام ھەموویان بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بەھۆی گوتاری قەومچییەتیی و عوقدەی نەژادیی و ئیحساسیی گائیفییبوونەوە، بەھۆی بەرژەوەندیی شەخێیی و پارەی رەیعی ژێربەژێرەوە، بێدەنگیی ئەکەن و  خزمەتی سیاسەتەکانی پارتیی ئەکەن. 
ئەم بێدەنگییەی نوخبەکانی کوردستان بە گشتیی و شاری سلێمانیی بە تایبەتیی، لەو پەت لەمکردنەی سلێمانیی، لەو مزراحێن و تەراتێنەی عەێابەکانی ماڵی تاڵەبانیی و کچەکانی برایم ئەحمەد و پیاوەکانی پارتیی( شێخ جەعفەر و مەلا بەختیار و ..تاد) ئەیکەن، بۆ ئیزاحەی لاھوری شێخ جەنگیی، سەرەتایەکی مەترسییدارە بۆ میلیتارەزکردن و بە سۆرانکردنی( قەچای سۆران) شاری سلێمانیی، مەسەلە، لاھور و براکانی نیین کە ئەمانیش کۆمەڵێ تاجیری بچووکترن لەچاو ماڵی بارزانیی و تاڵەبانیی..تاد، وێڕای ئەوەی روئییەی سیاسیی و فیکری سیاسییشیان، ھیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ خەتە رەجعییەکەی کوردایەتییدا نییە، بەڵام زەنگی ھەرە مەترسیی و ئەبعادی ئەم  کودێتا عەسکەریی و موخابەراتییە ئیقلیمییە، زیانمەندی یەکەم شاری سلێمانیی ئەبێت و لەمەودا، وەکو ھەولێر، تەخویف و تەرھیبی ئیرھابەکەی ماڵی بارزانیی، تەخشان ئەکرێ و ئەجێنداکانی خۆیان، لە رێگەی رێبازە فاسیدەکەی تاڵەبانییەوە( کوڕەکانیەوە)، باشتر جێکەوت ئەکەن.
رێبازە بێ فیکر و بێ پرەنیسیپەکەی تاڵەبانییش کە ساقیگتتریین سیاسیی وەکو مەلا بەختیاری بەرھەم ھێناوە، شێخ جەعفەری مافیای بەرھەم ھێناوە، لۆمپەنێکی وەکوبافڵی بەرھەم ھێناوە، وێڕای ئەو ھەموو دەیان ھەزار کادیرە وەسەگ و عولیایەی یەکێتیی، وێڕای ئەوەی شاری سلێمانییان بە شارە حەیاتەکەی یەکێتیی ئەژمارد ئەکرد، بە لایەنگران لاھوریشەوە، تەنانەت بە شەخێی خۆیشییەوە، تا ئەم ساتەیش بە ھەموو رێکخستن و ھێزە دەبابەخۆرەکانی! یەکێتییەوە، جورئەت ناکەن، داکۆکیی لە سلێمانیی و لە خۆیان بکەن و ملیان داوە بەو ھەموو پیلان و لوعبە موخابەراتییە ئیقلیمییە سەر بگرێ. لێرەدا ئەکرێ بگوترێ گلەیی و رەخنەی چیی لە نوخبەکانی سلێمانیی، ئەکەیت و ئەگریت؟ یەکێتیی خۆی پەت ئەکاتە ملی سلێمانیی و پەتپەتێنی پێ ئەکات، حەق بەوانیشە!

ئەمەی سەرەوە، بەشی دووەمە لە (ھەوڵی ئیزاحەی لاھور، بە"ئۆکەی"ی ئیقلیمیی و موبارەکەی پارتیی! )


زیاتر