سەرۆكی هەرێم یان والی توركیا؟

  18/07/2020  |    409 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی ١٧-٧-٢٠٢٠ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كۆبووەوە. لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا گرنگی سەردانەكەی وەزیری دەرەوە بۆ هەرێم و بەرنامەی كارەكانی دەوڵەتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستاندا باسكرا.

خەلكی كوردستان بەتەمابوون وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و سەرۆكی هەرێم، دژی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەڵوێست نیشان بدەن، داوا لە دەولەتی توركیا بكەن كۆتایی بە هێرشەكان بێنێت و واز لە سیاسەتی پاوانخوازی و داگیركاری وڵاتان بێنێت.

كەچی  نێچیروان بەرزانی لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانیەكەدا بە لای هێرشەكانی سوپای توركیادا نەچوو، دیارە رازی نەبووە جان لوردیانی وەزیری دەرەوەی فەرنەساش باسی هیڕشەكانی سوپای توركیا بكات،رازی نەبووە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەسەرهێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر  خاكی هەرێمی كوردستانی عێراق و بنپێخستنی سەروەری عیراق قسە بكات،ئەگینا فەرەنسا لەم كاتەدا لەسەر ئاستی ناوچەكە و ئەوروپا سەركردایەتی بەرەی دژی توركیا دەكات، ئەو بەرەیەی كە وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی گرتۆتەوە.

فەرەنسا دژی سیاسەتی شەرخوازی توركیا لە لیبیا و لە سوریا و لە عێراق وەستاوەتەوە، دەرفەت بوو لە هەرێمی كوردستانیش وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و سەرۆكی هەرێم دژی هێڕشەكانی سوپای توركیا هاوهەڵویست بوونایە، بەلام بە داخەوە، لەبەر ئەوەی نیچیروان بەرزانی زیاتر لەوەی سەرۆكی هەرێم بێت خەلكی كوردستان وەك والی دەوڵەتی توركیا سەیری دەكەن،هیچ هەڵوێستیكی سیاسی دژی سیاسەتی شۆڤینی و داگیركاری دەوڵەتی توركیا نیشان نەدرا.

ئیتر مرۆڤ بەو بروایە دەگات كە هیڕشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر هەریمی كوردستان بە رەزامەندی و ریكەوتنی پدك و حكومەتی هەریمی كوردستانە، وەك چۆن هێڕشەكانی سوپای توكیا بۆ سەر خاكی سوریا بە رەزامەندی و رێكەوتنە لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەكانی وەك بەرەی نەسرە و ئەوانی تر، وەك چۆن هیڕشی سوپای توركیا لە لیبیا بە رەزامەندی بەرەی وفاقی ئیخوانی لیبیاییە، بە هەمان شێوە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستانی عێراق، بە رەزامەندی پارتی و ئیخوانەكانی هەرێم و عێراقە،بەرەزامەندی حكومەتی هەریمی كوردستان و ئەو حزبانەیە كە لە پێكهێنانی حكومەتی هەرێمدا بەشداریان كردووە. 

زیاتر