بۆ پشتیوان سادق

  18/08/2024  |    1749 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر هەولێر هی پارتی بێت، بەو تێگەیشتنەی تۆ سلێمانیش هی یەکێتییە، بەو لێدوانەی تۆ قسەیەکی   سەدامم بیرکەوتەوە کە دەیگوت ؛ کورد گەلی ئێمەیە، کەس لە ئێمە باشتر نییە بۆ کورد.

تۆش بە تەمای بڵێیت هەولێر شاری ئێمەیە کەس لە ئێمە باشتر نییە بۆ هەولێر.

ئەگەر هەولێر بە زستان نەوتی هەبوایە و نەوتی کوردستانتان نەبخشیایە بە دوژمنان و بە قاچاخ تەنکەرە نەوتتان  نەگایاندایەتە سنوری ئەفغانستان، ئەگەر هەولێر  بە زستان شەقام و خانوەکانی  بەرلافاو نەکەوتایە، ئەگەر هەولێر بە هاوین ئاو و کارەبای هەبوایە سەدی بەخمەتان تاڵانفرۆش نەکردایە و کارەبای هەرێمتان بە شارەکانی عێراق نەفرۆشتایە، ئەگەر سوپای وڵاتانتان بۆ سەر پایتەختی هەرێم  بانگهێشت نەکردایە،ئەو کاتە خەڵک بۆی هەبوو لەسەر ئەو بۆچونەت دەربارەی هەولێر گفتوگۆیەکت لەگەڵ بکات و بڵێت حزب شاریی نییە، شار موڵکی خەڵکە،هەرکاتێک خەڵک ببینێت دەسەڵاتداران زوڵم لە شارەکەی دەکەن ، لە سەر کورسی دایدەگرنە خوارەوە و دەسەڵاتێکی پاک و خزمەتگوزار لە شوێنی دادەنێن .

زیاتر