بریکاری وەزارەتی کارەبا: هیچ گرفتێک لە لیستی مووچەی وەزارەتی کارەبا نەماوە

  2024-07-24  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم زانیاری نوێ لەسەر ناردنی مووچەی وەزارەتەکەیان دەخاتەڕوو دەڵێت، "سەرجەم تێبینییەکانی بەغدامان جێبەجێکردوە و چاوەڕوانین بەم زانە مووچەی مانگی شەش خەرج بکرێت"

کامیل قەزاز بریکاری وەزارتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند: هەفتەی رابردوو هەردوو لیژنەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەی وربینیکردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان سەردانی وەزارەتی کارەبایان کردوە و کاریان لەسەر تێبینی و سەرنجەکان کردوە، بەتایبەت چارەسەرکردنی گرفتی ئەو دوو هەزار و ٨٠٠ پۆلیسەی وەزارەتی ناوخۆ کەلەسەر میلاکی وەزارەتی کارەبان.

ئاماژەی بەوەشداوە: لە ئێستادا هیچ گرفتێک لە لیستی مووچەی وەزارەتی کارەبا نەماوە و چاوەڕوان دەکەن، وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر راسپاردەکانی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان، پارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا خەرج بکات


ڕیکلام