وتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگهیاند، دوو کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج، ئەوەش مەترسییەکی ڕاستەوخۆیه بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عێراقییەکان.
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگهیاند، "دوو کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج، ئەوەش مەترسییەکی ڕاستەوخۆیه بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عێراقییەکان، هەروەها بە دەستدرێژی کردنە سەر هەوڵەکانی دەوڵەت لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێشخستنی چەرخی گەشەپێدان دادەنرێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، سروشت و کاتی ئەو کردەوە تاوانکارییانە ئاماژەیەکە بە بوونی نییەتی خراپ، کە ئامانج لێی تێکدانی دۆخی عێراق و زیانگەیاندنە بە دامەزراوە گرنگەکانی.
دهشڵێت، "محەمەد شەیاع سودانی، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ و فراوان دەستپێبکەن، بۆ دەستنیشانکردنی لایەنەکانی پشت ئەو هێرشانە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لە دژی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون بەبێ هیچ دودڵی و نواندنی نەرمییەک".
ڕاشیگەیاند، "حکومەت بە هەموو دامەزراوە و دەزگاکانیەوە ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق نادات و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی دامەزراوە گرنگەکان و پتەوکردنی سیستەمی بەرگری، بەشێوەیەک ڕێگر بێت لە دوبارە بونەوەی ئەو جۆرە کردەوانە و پاراستنی سەروەری عێراق و مافی گەلەکەی".