بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند: ژمارەی کەمپی ئاوارەکان لە ١٧٢ کەمپەوە کەمکراوەنەتەوە بۆ ٢٢ کەمپ، سەرجەم کەمپەکان داخراون جگەلە کەمپەکانی هەولێر و دهۆک، کە نزیکەی ١٨ هەزار خێزان لە خۆدەگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٥، کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راگەیاند: ژمارەی کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان کەمکرانەوە بۆ ٢٢ کەمپ لەکاتێکدا پێشتر ژمارەیان نزیکەی ١٧٢ کەمپ بوو، ئەو کەمپانەشی کە ماونەتەوە لە هەولێر و دهۆکن، ئەمەش بەهۆی هەندێک ئاستەنگەوە کە ڕێگری لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو ئاوارانە دەکەن بۆ ناوچەکانیان کە لە هەولێر و دھۆکن، هەندێکیان پەیوەندی بە بوونی ماڵەکانیانەوە هەیە کە ڕووخاوە، لەگەڵ نیگەرانی لە کەمبوونەوەی هەلی کار.
هاوکات وتیشی: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ناتوانێت ماوەیەکی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون دیاری بکات، بەڵام بە جددی کاردەکات بۆ داخستنی دۆسیەکە لە نزیکترین کاتدا.