راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، "بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی ڕادەی بینین، بە پێویستی دەزانین هۆشداری بدەین بە شۆفێران کە بەشێوەیەکی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن و پابەندی ڕێنماییەکان بن لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆتان و ئازیزانتان".
رێنماییەکانی هاتوچۆی سلێمانی؛
. کەمکردنەوەی خێرایی
. پاراستنی ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئوتومبیلەکان
. داگیرساندنی گڵۆپی تەم
.بەکارهێنانی ماسک بۆ پاراستنی تەندروستیت
.سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگاکانی دەرەوەی شار تا ئەکرێت ئەو ڕێگایانە بەکار نەهێنرێت و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.