وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، مامەڵەکردن بە ئامێری 'جی پی ئێس' بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "بە گوێرەی ماددەکانی 25 و 26ـی یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە بەشی پەیوەندی و زانیارییەکان، هەر کەسێک کڕین و فرۆشتن 'بە جی پی ئێس' بکات بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی دەکرێت."
ئاماژەی بەوەشداوە کە 'جی پی ئێس' وەک ئامێرێکی چاودێری ناسێنراوە، بۆیە هاوردەکردن، کڕین و فرۆشتنی دەبێت لەژێر چاودێری و ڕێنماییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بێت، لەبەرئەمەش مامەڵەکردنی بە ئۆنلاین قەدەغەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە ئەمە لە هەرێمی کوردستان نەبووەتە دیاردە، بەڵام هەر کەسێک سکاڵای هەبێت بەدواداچوونی ورد بۆ کەیسەکەی دەکەن.