بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەچالاکییەکدا لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٠٢٥/١٠/٤ لەسنووی ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەست بەسەر بڕی ( ٥ )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ (ئەمفیتامین)بگرن، کەماددەکان بەمەبەستی ساغکردنەوە هێنرابوونە هەرێمی کوردستان.
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٥لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.