لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان فه‌توایه‌كی له‌باره‌ی كڕین و فرۆشتنی كاڵای ئه‌مه‌زۆن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌ركرد
درێژەی فەتوا
حوكمی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی گه‌ڕاوه‌ی ئه‌مازۆن له جۆره‌كانی: ئه‌لیكترۆنی، میكس، پۆسته‌ی گه‌ڕاوه (DHL)
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان و بازرگانان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به كڕین و فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی گه‌ڕاوه‌ی ئه‌مازۆن له جۆره‌كانی: ئه‌لیكترۆنی، میكس، و پۆسته‌ی گه‌ڕاوه‌ی (DHL)، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 9/12/2025 دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ نوینه‌رانی ئه‌و بازرگانانه دانیشت و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان دا به ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به جۆر‌و شێوازه‌كانی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی پرسیارهكانیانی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته دایه‌وه:
پێشه‌كی: ئه‌نجومه‌ن داوا له موسوڵمانان ده‌كات كه هه‌میشه مامه‌ڵه‌ی ڕاست و ڕه‌وان و بێ پێچ و په‌نا ئه‌نجام بده‌ن، و دوور بكه‌ونه‌وه له‌و جۆره مامه‌ڵانه‌ی نادیاری و ناڕوونییان تیادایه.
سه‌باره‌ت به كڕین و فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی گه‌ڕاوه‌ی ئه‌مازۆن له جۆره‌كانی: ئه‌لیكترۆنی، میكس، و پۆسته‌ی گه‌ڕاوه‌ی (DHL) به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه دروستن:
1. پێویسته ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه ئه‌و كاڵایانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م ده‌كڕێت ئه‌و كاڵایانه ببینێت و مه‌علوم بێت له‌لای، پێش ئه‌وه‌ی بخرێته ناو كارتۆن و كۆنتێنهرهكانهوه، ئه‌گه‌ر یه‌كه یه‌كه‌ش له كاڵاكان نه‌بینێت به‌ڵام هه‌ندێكی ببینێت كه ئه‌و هه‌نده به‌ڵگه بن له‌سه‌ر باقییه‌كه‌ی، یان قائمهو لیستی هه‌موو ئه‌و كاڵایانه‌ی ده‌یكڕێت ببینێت و هه‌ندێكیش به دیاری كراوی ببینێت.
2. له كاتی فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و كاڵایانه پێویسته ئه‌گه‌ر ئه‌و كاڵایانه له‌ناو كارتۆندا بوون كارتۆنه‌كان بكرێنه‌وه‌و كڕیار به‌ته‌واوی لای مه‌علوم بێت چی ده‌كڕێت و ئه‌گه‌ر كاڵایه‌كیش له‌ناو كارتۆنه‌كه داپۆشراو بوو نادیار بوو پێویسته بكرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌و شته‌ی كڕیاره‌كه كڕیویه‌تی عه‌یبداره، یان ئه‌و كاڵایه نییه كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون، یان عادییهو به ئه‌صلی پێیان فرۆشتووه، یان صینییه و به یابانی یان ئه‌وروپی پێیان فرۆشتووه.. هتد ئه‌وه پێویسته لێی وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌گه‌ر لێی وه‌رنه‌گرێته‌وه ئه‌وه گوناهبار ده‌بێت و رزقه‌كه‌ی حه‌رامه‌و كاره‌كه‌ی ده‌چێته خانه‌ی غه‌ش و فێڵه‌وه، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان -صلی الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێت (من غش فلیس مني) رواه مسلم.
3. نابێت كۆمپانیا ئه‌و كاڵایانه بفرۆشێت كه كاڵای حه‌رامن و به‌كارهێنانیان نادروسته و پێویسته ئه‌و كارتۆنانه‌ی كه ده‌یشكێنن و پیشانی كڕیاری ده‌ده‌ن ئه‌و جۆره كاڵایانه‌ی نادروستن لێیان ده‌ر بهێنن و ئه‌گه‌ر به‌رچاویان نه‌كه‌وت یان كڕیار ته‌ماشای یه‌كه یه‌كه‌ی كاڵاكانی نه‌كرد، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و خێرا ڕووانیه كاڵاكانی ناو كارتۆنه‌كه ئه‌وا پێویسته ئه‌و مه‌رجه دابنێن كه ئه‌و كاڵا حه‌رامانه داخیلی مامه‌ڵه‌و فرۆشتنه‌كه نین و پێویسته بگه‌ڕێنرێنه‌وه.
4. له حاڵه‌تێكدا كه كڕیاره‌كه نه‌یتوانی یه‌كه‌یه‌كه‌ی كارتۆنه‌كان ته‌ماشا بكات، پێویسته مافی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی هه‌بێت له دوای شكاندنی كارتۆنه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رج و داڕشتانهی تیادا نه‌بوو كه ڕێككه‌وتبوون له‌سه‌ری.
5. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاڵایانه له ڕێگه‌ی ئۆنلاین و به‌رنامه‌كانی وه‌ك تیكتۆك عه‌رز ده‌كران و ده‌فرۆشران، پێویسته به ته‌واوی ئه‌و كاڵایه عه‌رز بكات و مواصهفاتهكانی به‌یان بكات ئینجا بیفرۆشێت، وه مه‌رجی په‌شیمان بوونه‌وه‌ش هه‌بێت له كاتی بینینی كڕیار بۆ كاڵایه‌كه، واته: ئه‌گه‌ر به‌م ڕیگه‌یه فرۆشتی كڕیارهكهی بۆی هه‌یه كاتێك كه‌بینی په‌شیمان بێته‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه ده‌رنه‌چوو كه فرۆشیار عه‌رزی كردبوو، وه به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه كاڵاكان له كارتۆنی داخراودا عه‌رز بكات و به گۆتره بیفرۆشێت، چونكه ئه‌وه ده‌بێته فرۆشتنی كاڵای نادیار(بیع الغرر) پێغه‌مبه‌ر ئازیزیشمان ڕێگری كردووه له‌و كاره (نه‌ی رسول الله- صلی الله علیه وسلم عن بیع الغرر) هه‌روه‌ها ده‌چێته خانه‌ی قومارو یانسیب كه ئیجماعی زانایان هه‌یه له سه‌ر حه‌رامی.
6. دروسته به‌و مه‌رجه‌ی پێشوو ئه‌و كاڵایانه به شێوه‌ی مه‌زاد له ڕێگه‌ی تیكتۆك و به‌رنامه‌كانی ئینته‌رنێت بفرۆشرێت به‌و مه‌رجه‌ش كه (نجش)ی تیادا نه‌بێت واته به فێڵ نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر فرۆشیار زیاد نه‌كه‌ن بۆ نمونه كهسَێك یان چه‌ند كه‌سێكی خۆیان دابنێن به فێڵ نرخی زیاتر له كۆمێنت بنوسن، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كڕیاری ڕاسته‌قینه نرخێكی زیاتر به كاڵایه‌كه بدات، هه‌روه‌ها پێویسته بیفرۆشێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه یه‌كه‌م جار كۆمێنت ده‌نوسێت.
7. نابێت ئه‌م كاڵایانه بگۆڕدرێت به یه‌كتری، چونكه نرخ و كواڵتییهكانیان جیاوازه، واته: بۆ نمونه دروست نییه (میكس) بگۆردرێت به (ئه‌مازۆن)، یان به (DHL)، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ بازرگان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، ده‌چن كارتۆنه‌كانی (میكس) ده‌شكێنن و كاڵاكانی ده‌خه‌ن ناو كارتۆنی (ئه‌مازۆن) و له‌زگه‌ی (ئه‌مازۆنی) لێ ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌وه‌ش جۆرێكه له غه‌ش و خیانه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاڵایانه‌ی ده‌خرێنه ناو هه‌ر كارتۆنێكی دیكه نرخ و كواڵتییهكانیان جیاوازه له كارتۆنه‌كه‌ی دیكه، ڕه‌نگه كڕیاره‌كان له كاتی كڕین هه‌ستی پێ نه‌كات.
8. بابه‌تی فرۆشتنی كاڵاكان به خۆڵ و زبڵ، یان وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن فه‌حم له ڕێگه‌ی ئۆنلاین یان ڕاسته‌وخۆ دروست نییه، چونكه له شه‌ریعه‌تدا پێویسته هه‌ر كاڵایه‌ك فرۆشیاره‌كه زانی عه‌یبێكی تیادایه ڕونی بكاته‌وه.
به كورتی پێویسته له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا كڕیار و فرۆشیار به‌ته‌واوی ئه‌و كاڵایهی ده‌یكڕن یان ده‌یفرۆشن مه‌علوم و دیار بێت و فێڵ و غه‌ش و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و نادیاری تیادا نه‌بێت.