نوسینگەی جەوهەر ئاغای هەرکی: تۆمەت و چەواشەکارییەکانی دەزگای پاراستنی پارتی ڕەتدەکەینەوە

  6   خولەک پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوسینگەی جەوهەر ئاغای هەرکی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، تۆمەت و چەواشەکاریەکانی دەزگای پاراستنی پارتی ناتوانێت ڕووی ڕەشی خیانەتەکانیان و فرۆشتنی خاک و کوشتنی ڕۆڵەی کورد سپی بکەنەوە، هەر لێرەوە پێیان دەلێین بە ئەشکەنجەدان و ئازاردانی تاکی کورد و هێنانیان بۆ سەر شاشەی تەلەفیزیۆن و هەڵبەستنی درۆ و بوختان، ناتوانن بڕوا بە خەڵکی کوردستان بهێنن، چونکە گەلی کورد ئاشنا و شارەزای پیلان و درۆکانیانە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە.. 

 

سەبارەت بە درۆ و ناڕاستی دەزگا بەدناوەکەی پاراستنی پارتی، لێرەوە سەرلەبەری ئەو تۆمەت و چەواشەکاریانە ڕەت دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین، تۆمەت و چەواشەکاریەکانی دەزگای پاراستنی پارتی ناتوانێت ڕووی ڕەشی خیانەتەکانیان و فرۆشتنی خاک و کوشتنی ڕۆڵەی کورد سپی بکەنەوە، هەر لێرەوە پێیان دەلێین بە ئەشکەنجەدان و ئازاردانی تاکی کورد و هێنانیان بۆ سەر شاشەی تەلەفیزیۆن و هەڵبەستنی درۆ و بوختان، ناتوانن بڕوا بە خەڵکی کوردستان بهێنن، چونکە گەلی کورد ئاشنا و شارەزای پیلان و درۆکانیانە.

هەر لێرەوە بەخەلکی کوردستان ڕادەگەیەنین، کە سەرانی ئێوەن دامودەزگاکانی دەوڵەت بە بەرژەوەندی خۆتان و کوڕ و نەوەی نەوەکانتان بەکاردەهێنن هەرکاتێک ترستان لێ بنیشێت.

مێژوی ئێمەش شاهیدی دەدات، لەدەست پێکی شەڕی داعش ئێمە و ڕۆڵەی هەرکیان بوین بەگیانی خۆمان بەرگریمان لەدام و دەزگاکانی دەولەت کرد ، ئێوەش بێ شەرمانە لەبەردەم تیڤی دەتان گوت "ڕاکردنیش دەبێت".

داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان دەکەین بۆ ڕاستی و دروستی درۆکانی دەزگای پاراستن داوای بەڵگەی پێویست بکەن نەک باوەڕ بە چەواشەکاریەکانیان بکەن ، هەردادگایەکی نیودەوڵەتی بێلایەن هەبێت ئامادەین بێینە دادگا با هەموو خەلکی کوردستان بزانێت کێ لەسەر حەقە، هەموو جیهانیش بزانێت کە هێنانە سەرشاشەی گەنجێکی هەرکی و ئەوەی ناچارکراوە بیڵێت، هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە.

هەموو لایەکیش دلنیا دەکەینەوە کە ئەم بابەتەی دەزگای پاراستن بۆ ناکۆکی زیاتر نێو ماڵی هەرکیانە  .

 

سەرکەوتن بۆ ئیرادەی هەرکیان

چیایی چارچەل هیچ کات نزم نابێت و هەر بەبەرزی دەمێنێتەوە

شەرمەزاری بۆ ناحەزانی هەرکی و هەرکیاتی

 

نوسینگەی سەروک مەرجەعی هەرکیان

جەوهەرمحی الدین ئاغاهەرکی


ڕیکلام